بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەوە ١٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کۆریای باشور فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کاتی نیشتنەوەی ناچاریدا تووشی رووداوبوو وبەهۆیەوە لانیکەم ١٢٢ کەس ژیانیان لەدەستدا.
لە کۆریای باشور فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کاتی نیشتنەوەی ناچاریدا تووشی رووداوبوو وبەهۆیەوە لانیکەم ١٢٢ کەس ژیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بە هێڵی ئاسمانی جەجو ئەیر کاتێک لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی موسانی شاری موان دەنیشتنەوە، کەوتە خوارەوە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرگریی شارستانی رایانگەیاند، فڕۆکەکە لاکاتی نیشتنەوەدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، بەر شوێنی نیشتنەوەکە و بەربەستەکانی فڕۆکەخانە کەوتووە.
بەشێکی زۆری فرۆکەکە سوتا. سەرنشینێک و کادرێکی فڕۆکەوانی رزگارکراون. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رایانگەیاند، کە لانیکەم ١٢٢ کەس ژیانیان لەدەستداوە. فڕۆکەکە بە ١٧٥ سەرنشینەوە لە بانکۆکەوە بەرەو موان دچوو. جگە لە دوو سەرنشین کە تایلەندیبوون، سەرجەم سەرنشینانی دیکە خەڵکی کۆریای باشوور بوون.
راگەیەندرا کە رووداوەکە بە هۆی کێشەیەک لە سیستمی نیشتنەوەدا روویداوە و سەرەتا سیستمەکە کراوەتەوە، بەڵام دواتر لەکارکەوتووە و لەکاتی نیشتنەوەی ناچاریدا رووداوەکە هاتووەتە ئاراوە.
هەروەها باس لەوەشدەکرێت، کە بە ئەگەری زۆر بەهۆی بەرکەوتنی باڵندەکان، تایەکانی فڕۆکەکە زیانیان پێگەیشتووە و لەکاتی نیشتنەوەدا نەکراونەتەوە.