لە بەرەکانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینەوە، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی قەسەدە، نیدال عەگید، کە بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری حومسی سوریایە، ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی وەڵامدانەوە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، زۆرێک لە گوەندەکانمان لە چەتەکان پاککردەوە.
هێزەکانی (قەسەدە، یەپەژە، یەپەگە و ئەنجوومەنی سەربازی منبج، بە ڕۆحێکی بەرزی سەرکەوتنەوە لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن. لەناو ڕیزەکانی (قەسەدە)دا، شەرڤانانی عەرەب، کورد، سووریانی و ئاشووری لەسەر بنەمای پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش تێکۆشان دەکەن. هەروەها نیدال عەگید یەکێکە لە فەرماندەکانی هێزی قەسەدەیە لە بەرەی بەرخۆدانی تشرین ئەرکدارە. نیدال بە ئەرکی خۆی وڵاتپارێزی و مرۆڤدۆستی هەستاوە و لەم سەردەمە مێژووییەدا جێگەی خۆی لە پێشەوە تێکۆشاندا گرتووە. فەرماندە نیدال عەگید بەشداریکردنی لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە شەرەف دەزانێت و دەڵێت: "بۆ پاراستنی وڵاتەکەم بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بووم، چونکە هەر کەسێک دەتوانێت لە ڕیزی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا شەرەف، خاک و گەلەکەی بپارێزێت.
١٦ ڕۆژە لە دەوروبەری منبج و بەنداوی تشرین، لێرە بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبەین. ئەو بەرخۆدانەی لێرەدا ئەنجام دەدرێت، بەرخۆدانی سەردەمە. بە گشتی بەرخۆدانمان بە مۆڕاڵ و حەماسەتەوە بەڕێوە دەچێت. وەک فەرماندەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە بەنداوی تشرین لەهەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب منبج بەشدارم. لە ماوەی ٢ ڕۆژدا گوندی ئەل قەوس و چەندین گوندی ترمان لەچەتەکانی دەوڵەتی تورک پاککردووتەوە. هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژراون و بریندار بوونە. لە هەمان کاتدا زۆربەی زرێپۆشەکانیان تێکشکێندراون. هەتا منبج و عەفرین، گیرێ سپی و هەموو ئەو ناوچانەی کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیر کراون پاک نەکەینەوە بەرخۆدانی و تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
با گەلەکەمان دڵنیابێت لەوەی کە وەک شەڕڤانمان کە لە بەرەکانی شەڕدان، بارودۆخمان باشە و سڵاو لە گەلی تێکۆشەرمان دەکەین. ئێمە ئەو خاکانەمان کە بەدەست دوژمن داگیرکراوە، دەگەڕێنینەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پێش چاوی هەمووانەوە داگیرکەری تاڵانکاری دەکات بۆیە ئێمە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە و رێگە نادەین پلانەکانی پێک بهێنێت.
با هەموو لایەک و بەتایبەت هەموو گەنجان بزانن کە چەتەکانی سوپای ئازاد و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕی ئازادی ناکەن، بەڵکوو شەڕی دزی و دەسەڵاتداری دەکەن. بە پێچەوانەوە هێزەکانی قەسەدە بەڕاستی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ گەل و خاک دەکەن، بۆیە پێویستە گەنجان بچنە ڕیزەکانی قەسەدە وکەرامەتی خۆیان و گەلەکەیان بپارێزن. تەنها قەسەدە کەرامەتمان دەپارێزێت، ئێمە وەک گەلانی عەرەب و کورد، سوریانی و هەموو گەلانی تر، وەک ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە، دژی داگیرکەران دەوەستینەوە و لە پێناو ئازادی گەلەکەمان تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین. بۆیە داوا لە گەنجان دەکەم نەکەونە داوی چەتەکان و شەڕی تایبەتی داگیرکەرانەوە، پێویستە هەموو گەنجان بە بەشداریان لە ڕیزەکانی قەسەدە گەل و خاکەکەیان بپارێزن."