شێخ مورشید خەزنەوی: پێویستە هەمووان پشتگیری قەسەدە بکەن
شێخ مورشید خەزنەوی لە کۆبوونەوەیەک لە حەسەکە بانگەوازی لە پارتە کوردییەکان کرد، دەست لە بەرژەوەندیی حزبی هەڵبگرن و یەکێتی بنیات بنێنن و پشتیوانی قەسەدە بکەن.
شێخ مورشید خەزنەوی لە کۆبوونەوەیەک لە حەسەکە بانگەوازی لە پارتە کوردییەکان کرد، دەست لە بەرژەوەندیی حزبی هەڵبگرن و یەکێتی بنیات بنێنن و پشتیوانی قەسەدە بکەن.
لە هۆڵی سەردەمی شاری حەسەکە، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بە بەشداری شێخ مورشید خەزنەوی ئەنجامدرا، تێیدا دوایین پێشهاتەکانی هەرێمەکە و گرنگی یەکێتی پارتە سیاسییە کوردییەکان تاوتوێکرا.
سەدان دانیشتووی حەسەکە و نوێنەری دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
سەرەتا شێخ مورشید خەزنەوی تیشکی خستەسەر ئەو ئێش و ئازار و کارەساتانەی گەلی کورد ڕووبەڕووی بووەتەوە.
شێخ مورشید گوتی: "بە ئەرک و بەرپرسیارێتی نیشتیمانیی خۆم زانی بگەڕێمەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە نزیکەوە هاوکاری هەموو لایەنە کوردییەکان بکەم".
شێخ مورشید بانگەوازی لە هەموو لایەنە کوردییەکان کرد لەم قۆناغەدا بە هەستیاری مامەڵە بکەن، دەست لە بەرژەوەندییە حزبییەکانیان هەڵبگرن، ئەو دەسکەوتانە بپارێزن کە بە خوێنی شەهیدان بەدەستهاتوون و پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بکەن.