تەرمی شەهیدانی زرگان بە خاک سپێردران

لە تەل تەمر تەرمی لەوەند هێرش و ئیبراهیم محەمەد ئەل ناسر کە لە هێرشی سەر زرگاندا شەهیدبوون، بە خاک سپێردران.

ئەندامی هێزەکانی دسپلینی سەربازی لەوەند هێرش (عەدای محەمەد ئەحمەد) و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیبراهیم محەمەد ئەل ناسر لە ٢٤ ی کانوونی یەکەم لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە شاری زرگان شەهیدبوون، ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی تەل تەمر بە خاک سپێردران.

سەدان دانیشتووی تەل تەمر، زرگان، نوێنەرانی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتە سیاسییەکان و هاوڕێیانی شەهید بەشداری مەڕاسیمەکەبوون.

مەراسیمەکە لەلایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری تەل تەمر بەڕێوەچوو و بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. پاشان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانیی سرێکانی عەبدولڕەزاق محەمەد قسەی کرد. عەبدولڕەزاق محەمەد لە قسەکانیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و لە کەسێتی هەر دوو شەهیددا تەواوی شەهیدانی ئازادی بەبیرهێنایەوە.

عەبدولڕەزاق ئاماژەی بەوەدا کە دوژمنانی مرۆڤایەتی نایانەوێت ئارامی لە هەرێمەکە دروست ببێت و لە کۆتایی قسەکانییدا بانگەوازی یەکگرتنی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش کرد.

یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجوومەنی سەربازی تەل تەمر فەرهاد جان ئاماژەی بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: "بە هێزە سەربازییەکانمان و ڕەنجی شەهیدان پلانی داگیرکاری پووچەڵ دەکەینەوە".

فەرهاد جان باسی لەوەشکرد هێزە سەربازییەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەرخۆدانێکی ئەفسانەیی لە بەرانبەر هێرشەکانی داگیرکاری دەنوسنەوە و گورزی قورسیان لێدەدەن.

لە دوای قسەکان ناسنامەی هەر دوو شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

جەماوەر تەرمی شەهیدانیان بە دروشمی "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" بە خاک سپارد.