کەجەدەکە-ئە: لە بەرانبەر هێرشەکان لە دژی عەلەوییەکان بانگەوازی چالاکی لە هەموو کەسێک دەکەین

کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەمووان کرد کە هێرش و قڕکردن لە سووریا لە دژی عەلەوییەکان شەرمەزار بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە هێرش و قڕکردنەکانی سووریا لە دژی عەلەوییەکان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کەجدەکە-ئە بەمجۆرەیە:

پلاندادەنرێت کە کۆمەڵکوژی هاوشێوەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک لە مەرەش، ڕۆبۆسکی و مەدیماک دژی گەلانی سوریا ئەنجام بدرێت. بە هەوڵی ئاژاوەگێری دەوڵەتی تورک، چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) کە پاشماوەی داعشن و هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) کۆمەڵکوژی لەسەر عەلەوییەکان بەڕێوەدەبن.

بەڕێوەبەری هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) کە ئیدارەی سوریا بە دەستەوەیە، چەتەکانی داعش بە ناوی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) بە پشتگیری دەوڵەتی تورک هەموو پێکهاتەیەکی ئۆپۆزسیۆن دەکەنە ئامانج.  وەزیری دەست بە خوێنی تورکیا هاکان فیدان، لە سەردانەکەیدا بۆ سووریا، بەتایبەت دەویەوێت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دژی باوەڕییە جیاوازەکان، ژنان و گەلی کورد ئاژەوەگێڕی و قڕکردن دروست بکات.

سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراوە، سەرەڕای هەموو فشار و ئاستەنگەکان دەمێکی درێژە بە هاوسۆزی گەلان بەردەوامە.

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە هێرشی قڕکردن و داگیرکاری ڕێگری لە مۆدێلی ژیانی هاوبەشی گەلان دەکات و بۆ ئەوەی ئەم مۆدێلە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا بڵاونەبێتەوە، لە ڕێگەی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) کە پاشماوەی داعشن، ئاژاوەگێڕی بەڕێوەدەبات.

نایانەوێت کە سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک وەک مۆدێلێکی ئەلتەرناتیڤ لە هەموو سووریادا ئەو هێزانە کۆبکاتەوە کە داوای ژیانێکی ئازاد دەکەن و پشتیوانی خۆیان وەربگرن. نەتەوەی دیموکراتیک وەک مۆدێلی ژیانی هاوبەش، لەسەر هێڵی ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژیک لە سووریا وەک بەهێزترین ئەلتەرناتیڤ لە سوریادا وەستاوە.

'تاوان دژ بە مرۆڤایەتی دەکرێت'

لە گەلێک لەو ناوچانەی کە هێزەکانی سەر بە هەیئەی تەحریر ئەل شام باڵادەستن، دەوڵەتی تورک بە چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژی لە دژی عەلەوییەکان ئەنجام دەدات. چەتەکان لە پێش چاوی هەموو جیهان لە دژی عەولەوییەکان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکات، بەڵام هەموو جیهان تەماشا دەکات.

لەگەڵ چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، بەتایبەت  لە تارتوس، لازیقییە، حەما و حومس گەلێک ناوچە دەستیان بە قڕکردنی عەلەوییەکان کردوە.

'کارەساتێکی مەزنی قڕکردن هەیە'

هێزە نێونەتەوەییەکان وەک نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆنسەی ئەوروپا، له بری بەشداری له پرۆسەکە و نەتەوەیەکگرتووەکان (NY) توانای سزادانی خۆی بەکاربێنێ تەماشا دەکەن. سەرەتا ئازادی باوەڕی، ئەگەر ژیانی هاوبەشی گەل نەپارێزرێت، گەل و باوەڕییەکان ڕووبەڕووی مەترسییەکی مەزنی قڕکردن دەبنەوە.

وەک کەجەدەکە-ئە بەم بۆنەی کۆمەڵکوژی مەرەش و ڕۆبۆسکی شەرمەزار دەکەین و هەموو شەهیدان بە ڕێزەوە بە بیردێنینەوە. بانگەواز لە هەموو گەل و دۆستانی خۆمان دەکەین کە بەرخۆدان و تێکۆشان لە دژی قڕکردنی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و چەتەکانی داعش لەسەر باوەڕی و نەتەوە و گەلانی جیاواز لە سووریا بەڕێوەدەچێت و لە دژی هێرشی سەرتاسەری سەر گەلەکەمان، بە شێوەیەکی چالاک بەشداری چالاکیەکان ببن".