کەسوکاری بێسەروشوینکراوان، قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکییان بەبیر هێنایەوە

ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری بیسەرشوێنکراوان، ئەوکەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا کۆمەڵکوژکران بەبیر هێنایەوە.

ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە چالاکییەکانی ئامەد و ئێلح لەداوای ڕوون کردنەوەی چارەنووسی کەس وکارەکانیان کرد، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران، سەرنجیان خستە سەر کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی.

ئامەد

ئەندامانی لقی ئامەدی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان لە هەفتەی ٨٢٩ هەمیندا بە دروشمی 'ئەوانەی بێسەروشوێن کراون ئاشکرایان بکەن، بکوژەکان رادەستی دادگا بکەن' کۆبوونەوە. کەسوکاری بێسەروشوێن بووەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لەبەردەم پەیکەری مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشویۆلۆ لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد کۆبوونەوە و لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا چیرۆکی بەسەرهاتی محەمەد ئۆزدەمیریان خوێندەوە کە لەساڵی ١٩٩٧ لەلایەن پۆلیسەوە بێسەروشوێن کراوە.

عومەر سامان، سکرتێری لقی ئامەد بەیاننامەکەی خوێندەوە و کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند؛ کۆمەڵکوژییەکە بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە ئەنجامدراوە.

ئێلح

ئەندامانی ئیهەدەی شاری ئێلح و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە هەفتەی ٦٦٥ی چالاکییەکەدا لە بەردەم پەیکەری مافی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک کە ئەرکەکەی دەستی بەسەردا گیرا و هەروەها ئەندامانی لقی ئێلحی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) و پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئێلح بەشدارییان کرد.

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا چیرۆکی بەسەراهاتی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی لەلایەن یەکێک لە بەڕێوەبەرانی لقی ئیهەدە، ڕێزان بایتار خوێندرایەوە.