لە ئەڵمانیا ٢٣ی شوبات هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت
لە ئەڵمانیا، دوای ئەوەی حکومەت نەیتوانی دەنگی متمانە وەربگرێت، بڕیاردرا لە ٢٣ی شوباتدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
لە ئەڵمانیا، دوای ئەوەی حکومەت نەیتوانی دەنگی متمانە وەربگرێت، بڕیاردرا لە ٢٣ی شوباتدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
فرانک واڵتر شتاینمایر، سەرۆککوماری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، داواکارییەکەی ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان قبوڵکردووە
شتاینمایر ڕایگەیاند؛ لە ئەڵمانیا لە ٢٣ی شوبات هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت. گریمانە دەکرا کە سەرۆک کۆمار بەپێی بڕیاری پارتی سۆسیال دیموکرات (SPD) و یەکێتی دیموکرات مەسیحی (CDU) بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەست بە هەوڵدان بکات.
دووشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی فیدراڵی دەنگی متمانەی بە حکومەتەکەی شۆڵز نەدا. ئەمە لە ساڵی ١٩٤٩بەدواوه، ٦ـەمین دەنگدانی متمانه بوو له وڵاتدا و بەڕێوەبەری حکومەتێکی ئەڵمانیا بۆ جاری سێهەم کۆتاییهات.