له عێراق خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد
له عێراق خۆپیشاندانی شه‌رمه‌زاركردن ده‌ستیپێكرد. ملیشیاكانی سه‌رایای سه‌لام چالاكیان ئه‌نجامدا.
له عێراق خۆپیشاندانی شه‌رمه‌زاركردن ده‌ستیپێكرد. ملیشیاكانی سه‌رایای سه‌لام چالاكیان ئه‌نجامدا.
له عێراق خۆپیشاندانی شه‌رمه‌زاركردنی بزوتنه‌وه‌ی تشرینیهكان ده‌ستیپێكرد. خۆپیشانده‌ران كه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌چن یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی پردی كۆمارییان تێپه‌ڕاند.
چالاكوانی بزوتنه‌وه‌ی تشرینیهكان ئه‌حمه‌د كهراوی بوونی چه‌كدارانی سه‌رایای سه‌لامی له گۆڕه‌پانه‌كه پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د كهراوی به رۆژنیوزی راگه‌یاند، "خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ڕۆن. له گۆڕه‌پانی ته‌حریر چه‌كدارانی سه‌رایای سه‌لام (هێزی چه‌كداری ره‌وتی سه‌در) تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانه‌كه بوون. ئێستا ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ئاستێكی زۆردا نییه، خۆپیشاندانه گه‌وره‌كه له كاتژمێر ١٦:٠٠ ده‌ستپێده‌كات".
خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر پردی كۆمارییان لادا و خستیاننه رووباری دیجله‌وه. خۆپیشانده‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌ستی دووه‌میش لاببه‌ن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی سه‌وز.
هـ . ب