له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بانگه‌واز بۆ گردبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێت
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌مه‌به‌ستی گردبوونه‌وه و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری بانگه‌واز راگه‌یه‌نرا.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌مه‌به‌ستی گردبوونه‌وه و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری بانگه‌واز راگه‌یه‌نرا.
خۆپیشاندانه‌كان كه له دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری، ده‌ستیان پێكرد، به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" له ته‌واوی رۆژهه‌لاتی كوردستان و ئێران به‌رده‌وامه.
سهرههڵداانهكه كه به پێشه‌نگایه‌تی ژنان له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌رده‌وامه به مانگرتنی نوێ به‌هێزتر ده‌بێت. له‌و چوارچێوه‌دا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپیشانده‌رانی سنه و زاهیدان و كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت داواكرا كه گردبوونه‌وه و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌بچێت.
دوێنێ له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ورمێ، مه‌هاباد، بانه، مه‌ریوان، سه‌قز و چه‌ند شارێكی تری ڕۆژهه‌ڵات خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سنه گه‌نجان له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئاگر شه‌قامه‌كانیان داخست و هێزه سه‌ربازییه‌كانیش ته‌قه‌یه‌كی زۆریان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد.
له شاری بانه‌ش، كه به درێژایی ماوه‌ی ڕابردوو به هۆی كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆره‌وه ڕێگری له خۆپیشاندانكرابوو، گه‌نجان بۆ ماوه‌یه‌ك چه‌ند شه‌قامێكی شاره‌كه‌یان داخست، به‌ڵام به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت وێڕای پچڕاندنی هێڵی ئینته‌رنێت و كاره‌با هه‌ڵمه‌تێكی گرتنیان له‌و شاره ده‌ستپێكردووه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به دۆخی سنه و مه‌ترسی سه‌ركوتی خوێناوی له‌و شاره، به‌شێك له گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر له تاران له بانگه‌وازێكدا داوایان كردووه بۆ پاڵپشتی له خۆپیشانده‌رانی سنه‌یی، كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت و خۆپیشانده‌رانی سیستان و به‌لوچستان ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ تا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه گردبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌شێك له حزب و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێرانیش پشتیوانیان له‌و بانگه‌وازه كردووه و داوایان كردووه خه‌ڵك ببنه ده‌نگی خۆپیشانده‌رانی سنه، كه له‌سه‌رتای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بێ وچان شه‌قامیان چۆڵ نه‌كردووه.
له سه‌ر ئاستی ئێرانیش كرێكارانی به‌شێك له پاوگه و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن له مانگرتن و خوێندكارانی زانكۆش درێژه به ناڕه‌زایه‌تی و چالاكییه‌كان ده‌ده‌ن.
له شاره‌كانی تاران، قوم، ته‌ورێز، شیراز، فولادشه‌هر، یه‌زدانشه‌هر، ئیسفه‌هان، یه‌زد، مه‌شهه‌د و چه‌ند شارێكی تر به گردبوونه‌وه، رێپێوان، په‌كخستنی هاتوچۆ و دروشم له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران نیشاندرا.
له‌شاری مه‌شهه‌د له رێگه‌ی باڵۆنه‌وه دروشمی ژن، ژیان، ئازادی نمایش كرا.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له چواره‌م هه‌فته‌یه‌دا به درێژخایه‌نترین خۆپیشاندانه‌كان له‌و وڵاته داده‌نرێن و سه‌رباری كوژرانی نزیكه‌ی ٢٠٠ خۆپیشانده‌ر و ده‌ستگیركردنی هه‌زاران كه‌س، به‌رده‌وامن.
هـ . ب