محەمەد بن سەلمان، سەردانی توركیا دەكات
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری دەوڵەتی تورک رایگەیاندوە؛ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، چوارشەممەی داهاتوو"22ی حۆزەیران" لەچوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا سەردانی توركیا دەكات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری دەوڵەتی تورک رایگەیاندوە؛ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، چوارشەممەی داهاتوو"22ی حۆزەیران" لەچوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا سەردانی توركیا دەكات.
سەرۆككۆماری دەوڵەتی تورک راشیگەیاندوە؛ لەكۆشكی سەرۆككۆماریدا پێشوازی لەمحەمەد بن سەلمان دەكەن.
ئەردۆغان بۆ رۆژنامەوانانی راگەیاندوە؛ ئێمە ئەو دەرفەتەمان هەیە تا لەسەر پەیوەندیە دوولایەنەكان قسە بكەین و بڕیار بدەین كە تا چە ئاستێك دەتوانین ئاستی پەیوەندیەكانمان بەرەو پێشەوە ببەین.
كۆتایەكانی ساڵی پار، ئەردۆغان بۆ یەكەم جار لەكاتی كۆشتنی جەماڵ خاشقچیەوە سەردانی سعودیەی كرد و چاوی بەشازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان كەوت. هاوكات هەر ئەو كاتەش ئەردۆغان لەگەڵ شای سعودیە؛ مەلەك سەلمان دانیشت.
هـ . ب