میلینگ: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕێی لێکۆلینەوەی حکومەتی عێراقە

ناڕەزاییەکان لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی زاخۆ لە ئاستی جیهانیدا بەردەوامە. وەزیرێکی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقدا رایگەیاند کە ئەوان چاوەڕێی لێکۆلینەوەی حکومەتی عێراق دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێڕاق بە تەلەفۆن لەگەڵ ئاماندی میلینگ وەزیری کاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەریتانیا قسەی کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا ئاماندی میلینگ تۆپبارانی گوندی پەرەخی زاخۆی شەرمەزار کردووە و وتیوویەتی، " باسی پەیوەندیەکان، کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکانی عێراق کراوە. میلینگ ووتویەتی، پێویستە هەردوو وڵاتی دراوسێ بە گفتوگۆ خاڵی هاوبەش بدۆزنەوە."

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتوو، هەردوولایەن باسیان لە پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە و باشترکردنی پەیوەیدنیەکانی عێراق و بەریتانیا کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، میلینگ بە فوئاد حسێنی ووتووە، " بەریتانیا پشتگیری لە سەروەری عێراق و ئارامی هەرێمەکە دەکات. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بۆ کۆمەڵکوژی زاخۆ، چاوەڕێی لێکۆلینەوەی حکومەتی عێراقە."

ف.ق