بە دیمەن

میرخان کارکەر: پێویستە گەلەکەمان ئاگاداری ئەو کەس و هێزانە بێت کە ئاین بەکاردەهێنن

میرخان کارکەر دەستنیشانیکرد پێویستە کۆمەڵگە ئاگاداری ئەو کەس و هێزانە بێت کە ئاین بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکار دەهێنن و گوتی: "دەبێت گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو کەسانەی ماڵوموڵکی گەلەکەمان بە غەنیمەت دەبینین، خاوەنداری لە بەهاکانی خۆی بکات."

میرخان کارکەر

میرخان کارکەر ئەندامی کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە سەبارەت بە سەلەفیەت و ئیسلامی دەسەڵاتدار (ئیسلامی سیاسی) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد.

میرخان کارکەر وتی: "دەسەڵاتداریی بەشێوەیەکی سەلەفی پێناسەی ئیسلام دەکات، پێویستە مرۆڤ سەرەنج بداتە سەر ئەم مێژووە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە هەتا سەردەمی حەزرەتی محەمەد؛ لەو کاتەدا ئەوان خۆیان بە سەحابە، ئەوەلیا پێناسە دەکرد. ئەویش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیبنی تەیمیە، لە ساڵانی ١٢٠٠هەتا ١٣٠٠".

ئیبنی تەیمیە خەڵکی هەرانە. لە سەدەمی موغەکاندا جیهانە فیکرییەکەی دەستپێداەکات. دوای هاتنی ئینگلیزەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەندێک ئایدۆلۆژی سەریان هەڵداوە؛ محەمەد بن عەبدولوەهاب، محەمەد عەبدوح، جەمالەدین ئەفغانی و سەید قوتب بناغەیەیەکی ئایدۆلۆژی دادەنێن.

ئەمانە دابەش بوون بەسەر سێ بەشدا؛ وەهابی، جیهادی و سەلەفی. جیاوازییەکی کەم لە نێوانییاندا هەیە؛ بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بە ناوی جیاوازەوە دەردەکەون، کە بەناوی دەوڵەتەوە شەڕیان کردووە.

دواتر ڕێکخراوەکانی وەک بۆکۆحەرام، ئیخوان موسلیمین، قاعیدە، داعش و حیزبول-کۆنترا سەرهەڵدەدەن، ئوسامە بن لادن و ئەبوبەکر بەغدادی خۆیان تاکتیکی شەڕیان بەکارهێناوە. لەم دواییەدا عەبدوڵا عەزام ئەوەی دیاریکرد پێویستە دۆکترینی شەڕ چۆ بەڕێوەببرێت.

رێبەرتیمان زوو هەستی بەم مەترسییە کرد و هۆشداری دا. بۆیە بناغەی ئیسلامی دیموکراتیکی ئافراند. ڕێبەرێتی پەیمانی مەدینەی کردە بناغەی ئەم ئافراندنەی. پەیمانی مەدینە لە دژی دژبەرەکانی ئیسلام بۆ پێکهێنانی یەكێتی لە مەدینەدا، هێنانەئارای سەقامگیری و ئارامی کەسەکانی دیکە لە نێوان ئەنسارین و موهاجەرییدا بەسترا.

دواتر کە دەسەڵاتداری دەوڵەت سەری هەڵدا، بۆ پاراستنی کۆمەڵگە ڕوانگە و فیکری جیاواز هاتە ئاراوە. تەسەوف و تەریقەت لەو وەختەدا درووست بوون. کەسانی وەک ئیبن عەرەبی، مەنسووری حەلاج، فەغرەدین ڕازی لە دژی دەوڵەت بناغەیەکی بتەوی کۆمەڵایەتییان دانا.

لە ڕاستیدا لە کوردستان ئەم دۆخە لە ڕێگەی قوتابخانە ئاینییەکانەوە پێشکەوت؛لە نموونەی فەقێ تەیران، ئەحمەدی خانی، مەلای باتەیی؛ پاشان شێخ عوبەیدوڵای نەهری و شێخ سەعید دەرەکەوتن. یانی کاتێک کۆمەڵگە کەوتە بەر مەترسییەوە، ڕوحێکی پارێزەری کۆمەڵگە دوور لە دەوڵەت دەردەکەوێت.

ئەم سیستەمە لەسەر کۆمۆنی کۆمەڵایەتی بنیات نراوە. رێبەرتی ویستی لە ڕێگەی ڕۆحێکی کۆمەڵایەتییەوە پەرە بە ئیسلامی دیموکراتیک بدات..

میرخان کارکەر ئاماژەی بەوەدا دوو کەس شێوازەکانی شەڕی سەلەفێتیان دیاری کرووە و گوتی، "یەکێکیان ئیبن تەیمیەیە، کە دەڵێت، 'حەڵاترین دەستکەوت غەنیمەیە' غەنیمە چییە؟ واتە دەستبەسەرداگرتنی موڵکی کەسانی تر. ئەم دۆخە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بە بەرچاوی هەمووانەوە ڕوویداوە.  دەستیان بەسەر موڵکی خەڵکدا دەگرت؛ لە شەنگال ژنیان بە دیل دەگرت و لە بازاڕی کۆیلەکاندا دەیانفرۆشتەوە.

دووەمیان هێرشکردنە بە تەقینەوە؛ تەقاندنەوەی بۆمب لە نێوان خەڵکدا. بۆ نموونە لە شارەکانی ئامەد، ڕحا، ئەنقەرە هێرشی تەقینەوەیان ئەنجام دا. بنەمای ئەم کارەش ​​لەلایەن عەبدوڵا عەزامەوە داڕێژرا.

عەبدوڵا عەزام بە دوو شێوە پێناسەی کۆمەڵگە دەکات، یەکێکیان موڵکی جەنگ؛ دووەمیان موڵکی ئیسلام. ئەو شوێنانەی کە یاسای سەلەفێتی تێیدا جێبەجێ ناکرێت ئەوا موڵکی جەنگە. بۆیە عەبدوڵا عەزام دەڵێت: "ژن بێت، منداڵ بێت، پیاوی پیر بێت هەموویان کافرن." ئەمەیش دەڵێت، بۆیە دەتوانیت لە ناویاندا تەقینەوە بکەی و چالاکی ئەنجام بدەی، هەموویان بکووژە.' سیستەمێک لەسەر ئەم بناغەیە دامەزرێنراوە.

'بە عەقڵیەتی بازرگانیەوە مامەڵە دەکەن'

خاڵێکی تر ئەوەیە کە بە عەقڵیەتی بازرگانیەوە مامەڵە دەکەن. بۆ نموونە دەڵێن: "ئێمە لە دونیادا گیانمان دەبەخشین، دەبین بە شەهید؛ بۆیە دەبێت خودا لە قیامەتدا بەهەشتمان پێببەخشێت". تەنانەت ژمارەی حورییەکانیان بۆ خۆیان دیاری کردووە. واتە چوونە ناو شەڕ و عیبادەتیان هەمووی لەسەر بنەمای دان و وەرگرتنە وەک بازرگانێک.

بۆیە هەموو ئەو ژنانەی دژایەتیان دەکەن و تەمەنیان لە سەرووی ٩ ساڵەوەیە بە کۆیلەی دەبینن. کاتێک شەڕێک دەست پێدەکەن یەکسەر هەڵدەکوتنە سەر ماڵوموڵکی خەڵک و هەوڵدەدەن ژنەکانیان ببەن و هەندێکیان لە بازاڕی کۆیلەکاندا بفرۆشن. بەم شێوەیە پەرەیان بە بێ ئەخلاقییەک داوە.

لەسەر ئەم بنەمایە ژنیان دەگرت و دەیانخستە ناو قەفەسەوە و لە بازاڕەکاندا دەیانفرۆشت. گروپەکانی وەک ئوسامە بن لادەن، ئەبوبەکر بەغدادی و حیزبولکۆنترا لەسەر بنەمای ئەم بێ ئەخلاقییە شەڕیان دەکرد. قورئان بە تەفسیری خۆیان دەخوێننەوە و دەڵێن ئەمەیە دروستەکەی. عەقڵ بەکارنا‌هێنن؛ بۆیە کردەوە بێ ئەخلاقییەکانیان زۆر بۆ گرنگ نییە.

 بۆیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو شەڕەی کە دەستیان پێکردووە، کۆمەڵگای هەژاندووە. کۆمەڵگا کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "بۆچی موڵک و ماڵی خەڵک تاڵان دەکرێت؟ بۆچی ژنان دەفرۆشرێن، چۆن دەستدرێژی دەکرێنە سەریان؟"

ئەوان وەکوو بوونەوەرێک سەیری ژنان دەکەن کە بۆیان سوودبەخشە. دەڵێن: "ئەگەر بۆ من سوودی هەبێت، لەگەڵم دەمێنێتەوە، ئەگەر نا، لە ژیانم دەیکەمە دەرەوە. بۆیە لە سەلەفیەتدا ژنان مافی جیابوونەوەیان نییە، تەنها پیاوان دەتوانن جیاببنەوە. پیاو هەرکاتێک بیەوێت لەگەڵ ژنەکەی دەژی، هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت جیاببێتەوە. ژنان بە 'موڵکی' خۆیان دەزانن؛ نەک بە مرۆڤ.

بەردەوام لەسەر ئەم عەقڵیەتە شەڕەکانیان بەڕێوەدەبەن؛ نەک لەسەر بنەمای بەها کۆمەڵایەتیەکان، بەڵکو لەسەر بنەمای یاسا توند و یەک لایەنەکانیان. بە بڕوای سەلەفییەکان، ئەهلی کتێب دەتوانن لە نێو موسڵماناندا بژین؛ بەمەرجێ ئەگەر ڕێگەیان پێبدرێت. بەڵام دروزییەکان، ئێزدییەکان و عەلەوییەکانیش بە ئەهلی کتێب نازانن. ئەوان بە لادەر دەزانن و بە حەرام هەژماریان دەکەن.

بە حەرام کردنی ئایین، بیروباوەڕەکانی تر، ڕەوایەتی بەو شەڕە دەدەن کە لەدژی ئەوان دەیکەن. بەو بۆنەوە سەروەت، سامان و هەموو شتێکی ئەوانەی بە ئەهلی کتێبی نازانن بۆ خۆیان بە حەڵاڵ دەزانن. لەبەرامبەردا هیچ کەسێک ناتوانێت لەبەرامبەریان سکاڵا بکاتەوە و داوای مافەکانی بکات. لەسەر ئەم بنەمایە زۆرترین دژایەتی ئێزدییەکان، دروزی و عەلەوییەکان دەکەن. سەیری داعش بکەن؛ کاتێک ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، زۆرترین هێرشی کردە سەر ئەم گەلانە و بیروباوەڕەکانیان. لەگەڵ ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەی کە بە کافریان دەزانن هیچ شەڕیان نەکردووە.

هەروەها سەلەفیەکان لە هەر کوێیەک بژین، لە هەر کوێیەک چەکدار بن، هەمیشە چەوساوەکان وەک دوژمن دەبینن؛ ئەوان دەسەڵاتداران ناکەنە ئامانج. بۆ نموونە هەرگیز ڕاستەوخۆ وڵاتە مەسیحییەکانیان نەکردووە ئامانج، بەڵکو کۆمەڵگاکان دەکەنە ئامانج. ئەوان بە تایبەتی ئەو کۆمەڵگایانە دەکەنە ئامانج کە پێیان دەڵێن 'مورتەد و لادەر'.

'دەوڵەت بۆ ئەوان پیرۆزە'

ئیسلامی دەوڵەت و سەلەفیەکان ئایەتەکانی ٤٤و ٤٧و ٤٩سورەتی مایدە وەک بەڵگە بەکار دەهێنن. دەڵێن: "هەرکەسێک حوکمی خودای بەدڵ نەبێت، کافرە". لە نێو سەلەفییەکاندا دەوڵەت پیرۆزە. کاتێک بە ئامانجەکانیان دەگەن، یانێ بە دەسەڵات دەگەن، بە هەموو ڕێگا و ئامرازەکان هەوڵ دەدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان دیموکراسی وەک ئامرازێک بۆ پاراستن بەکاردەهێنن. چونکە دیموکراسی نوێنەرایەتی کۆمەڵگا دەکات، بەڵام ئەوان ئەمە بە کوفر دەزانن.بەڵام دیکتاتۆریەت و پاشایەتی بە 'خەلافەت' ناودەبەن.

سەلەفیەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش بزووتنەوەی ئازادی بە بزووتنەوەی کافر و لادەر دەزانن. ئەوان شەڕکردن دژی ئێمە بە پیرۆزترین شەڕ پێناسە دەکەن. ئەمەمان لە شەنگال و لە باکوری کوردستان لە ساڵانی ١٩٩٠ و لە عەفرین و لە کۆبانی بە ڕوونی بینی. بە خوێندنەوەی سورەتی فەتح هێرشیان دەکردە سەرمان. وەک ئەوەی هەموو کورد کافر بن و دەیانویست بە ئایەتەکانی قورئان ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن.

'کۆمەڵگە دەخەنە خزمەتی بەرژەوەندیییەکانیانەوە'

فەلسەفەی بزووتنەوەکەمان، واتە تێگەیشتن لە 'پاروە نانێک، پۆشێنێک' لە ڕاستیدا فەلسەفەی سەرەکی ئیسلامیش وەهایە. بۆ نمونە شۆڕشگێڕێکی ئێمە، گەریلا، جگە لە چەکەکەی هیچی تری نییە. هیچ بۆ خۆی و بنەماڵەکەی ناکات؛ هەموو خەباتەکەی بۆ کۆمەڵگایە. ئەو بەهایانەی کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین و بە زیندووی دەیانهێڵینەوە، ئیسلامی دیموکراتیک پێکدەهێنن. ئێمە بەرژەوەندییەکانمان لەسەر بەرژەوەندی کۆمەڵگا بنیات دەنێین نەک بەرژەوەندی تاکەکان.

لای ئێمە هەڤاڵانێک هەیە کە بەساڵانە تێکۆشانی شۆڕش بەڕیوە دەبەن؛ بریندار بوون، هیچ شوێنێک لەسەر جەستەیان نەماوە کە فیشەک لێی نەدابێت، شەهیدمان هەیە. ئێمە قوربانی زۆر قورسمان داوە، بەڵام یەک کەسیش لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی خۆیدا ئەم شەڕەی نەکردووە.

لە ڕاستیدا ئایینیش لەسەر بنەمای ئەخلاق دامەزراوە. هەروەها بزووتنەوەی ئازادی ئەو کەسانە کە بە درێژایی مێژوو لە پێناو کۆمەڵگادا تێکۆشانیان کردووە، وەک نمونەیەک وەرگرتووە. بەڵام ئەوانەی ئایین خراپ بەکاردەهێنن کەمالیستەکان و سەرمایەدارەکان وەک مۆدێلێک دەبینن؛ دەوڵەت نەتەوە بە بنەما دەگرن و زمانێکی زۆر گڵاو بەکاردەهێنن. ئەوان دەیانەوێت بە بەکارهێنانی ئیسلام ئەم زمانە ناپاکەی خۆیان پاک بکەنەوە.

بەڵام هەرچەند کە ئێوە قسە بکەن، کۆمەڵگا هەمیشە سەیری کردارەکانتان دەکات. کۆمەڵگاش ئێمە دەبینێت. شەهیدانمان هەتا دوا هەناسەیان بۆ کۆمەڵگا خەباتیان کرد، وتیان: "لەسەر بەردی گۆڕەکەم بنووسن قەرزداری گەلەکەمم'. ئێمە خاوەنی ئەم فەلسەفەیەین. بۆیە سەلەفیەکانی ئەمڕۆ چەندە زمانێکی ناشیرین بەکاری بهێنن، چەند کردەوەی کەمالیستەکان، ئیمپریالیستەکان و سەرمایەدارەکان نمایش بکەن، ناتوانن لە بەرامبەر کردەوەکانی ئێمە ڕاوەستن.

'دەبێت کۆمەڵگاکەمان بەهاکانی بپارێزێت'

پێویستە کۆمەڵگاکەمان پارێزگاری لە جەژنەکان و بەها بنەڕەتییەکانی دیکەی بکات. بۆ نمونە ئەوان ناچنە گۆڕستانەکان و تەنانەت فاتیحایش ناخوێنن. لە کاتێکدا لە کولتوری ئێمەدا، ئەگەر تەنانەت دارێک لەسەر گۆڕێک بڕوێت، کەس دەستی لێنادات، چونکە پیرۆزە. بۆچی کۆمەڵگا مەولوودی بە پیرۆز دادەنێت؟ چونکە دەبینێت بەزمانی کۆمەڵگە نوسراوەتەوە، بەم هۆکارە مەولوودی بە گەرموگوڕی کۆمەڵگەوە پێشوازی لێدەکرێت.

هەروەها کۆمەڵگە دەبێت زاناکانی بپارێزێت، درێژە بە نەریتی ١٢ زاناکانی بدات. هەروەها دەبێت خۆی لەسەر فەلسەفەی ڕێبەرتی بنیات بنێت، کتێبەکانی بخوێنێتەوە. دەبێت بەدواداچوون بۆ دونیا بکات، سەلەفیەکان ناوزەڕ بکات. بەتایبەت ئەوانەی ئاگاداری ئەم بابەتەن، پەرە بە ئیسلامی دیموکراتیک دەدەن. چونکە ئیسلامی دەوڵەت نەک تەنها بۆ ئێمە، نەک تەنها لە بەرانبەر کورد، بەڵکو مەترسییەکی جددیە لەسەر هەموو کەسێک."