شەپۆلی خۆپیشاندەرانی بەلووچستان دوای نوێژی هەێنی
لەهێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر گەلی بەلووچ لە رۆژی سی ئەیلوولدا، ٩٣ هاووڵاتی بەلووچ كۆژران و ئەمڕۆش جارێکیتر خۆپیشاندانی گەورە لە زاهیدان بەڕێوەچوو.
لەهێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر گەلی بەلووچ لە رۆژی سی ئەیلوولدا، ٩٣ هاووڵاتی بەلووچ كۆژران و ئەمڕۆش جارێکیتر خۆپیشاندانی گەورە لە زاهیدان بەڕێوەچوو.
ژمارەیەكی زۆر لەناڕازییەكان لەزاهیدان، دوابەدوای نوێژی هەێنی، ئەمڕۆ"١٤ی"تەشرینی یەكەم دەستیان بەخۆپیشاندان كرد و درۆشمی دژ بەحكومەتیان دەوتەوە.
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكراوەتەوە، خەڵكی زاهیدان، ئەمڕۆ لەشەقامەكانی ئەو شارەدا درۆشمی"مردن بۆ رژێمی ئیسلامی" دەڵێنەوە. هاوكات نارازییەكان لەبەرامبەر بەهێزەكانی بەسیجی رژێمیش درۆشم دەڵێنەوە.
مردم زاهدان، پس از نماز جمعه بیست و دوم مهر در خیابانها شعار «مرگ بر جمهوری اسلامی» سر دادند. pic.twitter.com/Tjs8AB7k6D
— العربیه فارسی (@AlArabiya_Fa) October 14, 2022
گەلی بەلووچ دوو هەفتە لەمەوپێش دوابەدوای نوێژی هەێنی، وەكو ناڕەزایەتی لەبەرامبەر بە دەستدرێژی بۆ سەر كچێكی ١٥ ساڵەی بەلووچ لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی چابەهار و لەپشتیوانی لەناڕەزایەتییە سەرانسەریەكانی ئێران، لەدەوروبەری كەڵانتەری ١٤ی زاهدان گردبوونەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی بەسیج و سوپا و یەكە تایبەتەكانەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ گوللەباران كران. هێزە ئەمنیەكان هاوكات شوێنی نوێژ خوێنانیان بەچەكی گەرم كردە ئامانج و لەئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر لەگەلی بەلووچ تیرۆر كران.
هـ .ب