كاربه‌ده‌ستانی ئێران وه‌ك هه‌موو جارێك دوای چالاكی ناڕه‌زایه‌تی هێزه ده‌ره‌كیه‌كانیان تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رۆكی ئایینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له كوژرانی ژینا ئه‌مینی لێدوانی‌دا. خامنه‌یی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه چالاكیه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ‘رژێمی زایۆنیست و ئه‌مریكا و هه‌ندێك ناپاكی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‘ پلانی بۆ داڕێژدراوه. خامنه‌یی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ‘له‌به‌ر مردنی ئه‌و ژنه گه‌نجه ئێمه خه‌مبارین به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن به‌ر له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێبكات شه‌قامه‌كانیان خستووه‌ته دۆخێكی خراپه‌وه، قورئان ده‌سوتێنن و له زۆره‌ملێ له‌چك به ژنان داده‌نێن، مزگه‌وت و ئۆتۆمبێل ده‌سوتێنن".
دوای ئه‌وه‌ی ژنا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاریی له تاران كوژرا، له ده‌یان شار چالاكی شه‌رمه‌زاركردن دهستیپێكد.به‌پێی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئێرانه لانیكه‌م ١٣٣ كه‌س كوژراون. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه ته‌نیا رۆژی هه‌ینی رابردوو له شاری زاهیدان لانیكه‌م ٤٠ كه‌س كوژراون.
به‌پێی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق كه گروپێكی به‌رهه‌ڵستكاره له چالاكییه‌كان له ٣١ پارێزگا و ١٧٠ شار، ٤٠٠ كه‌س كوژراون و ٢٠ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
هـ . ب