وتەبێژی حكومەتی ئێران: سەرەڕای ١٠ قات بەرزبوونەوە بەهای نان، رایەداران بەڵێنی درۆینە دەدەن

سەرەڕای بەرزبوونەوەی دە قات بەهای نان لەئێراندا عەلی بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاندوە؛ بەهای نان تا كۆتایی ساڵ هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نایەت.

جەهرۆمی بەتەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی راگەیاندوە؛ سەرۆككۆمار رێگە بەبەرزبوونەوەی بەهای نان نادات.

لەگەڵ قسەكانی رایەدارانی حكومەتەكەی رەئیسی بەهای نان لەئێراندا بەرێژەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە و ناڕەزایەتی خەڵكیشی لێكەوتووەتەوە.

كارناسانی ئابوری لەو باوەڕەدان كە هەڵگرتنی نرخی دراوی ٤٢٠٠ تەمەنی بۆ هاوردەكردنی كەل و پەلە ئەساسیەكانی وەكو حبوبات و دەوا و دەرمان هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخەكانە.

ف.ق