یەپەگە تۆڵەی کردەوە: ٨ سەرباز و ١١ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

یەپەگە رایگەیاند کە تۆڵەی رۆژهات قەرەقۆچان و دۆخان ئامانۆسیان لە رێگەی چەندین چالاکی کردووتەوە و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٨ سەربازی داگیرکەری تورک و ١١ چەتە کوژراون و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیداگیراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی چالاکیەکانی تۆڵەکردنەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە ١٦،١٨،٢٠،٢١ی ئەیلولدا لە هەرێمە داگیرکراوەکان ٥ چالاکی ئەنجامدراون و ٨ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک و ١١ چەتە کوژراون و ١٢ چەتەش بریندار بوون.

بەردەوامی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکەمان زیاد کردووە. تۆپباران هەموو رۆژێک بەردەوامە. لە هێرشەکاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنرێت. لەم دواییانەدا لە ١٦ی ئەیلولدا لە عەین عیسا سوپای داگیرکەری تورک هێرشێکی لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکن ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا هاوڕێکانمان، فەرماندە هێژاکانمان رۆژهات قەرەقۆچان و دۆخان ئامانۆس شەهید بوون. بۆ وڵامدانەوەی هێرشەکان و لە تۆڵەی شەهید رۆژهات و شەهید دۆغان، لە رۆژانی ١٦، ١٨، ٢٠ ٢١ی ئەیلولدا لە هەرێمە داگیرکراوەکان ٥ چالاکیمان ئەنجامداوە.

لە ئەنجامی چالاکیەکاندا بە گشتی ٨ سەربازی تورک کوژران. دوژمن نەیتوانی تەرمەکانیان کۆبکاتەوە، بۆیەش گوندنشینان تەرمی داگیرکەرانیان کۆکردەوە. لە چالاکیەکاندا هەروەها ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی تورک و سەنگەرێک روخێنران. هەروەها ١١ چەتەش کوژران و ١٢ چەتەش بریندار بوون. چوار چەکی AK-47 و گولەکان، رەختێکی AK-47، چەکێکی B-7، دووربینێکی شەو، دووربینێکی رۆژ دەستیان بەسەرداگیرا.

وەزارەتی بەرگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ١٨ی مانگەوە تاوەکو ئێستا هەوڵ دەدات هەواڵی ناراست لەبارەی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان بڵاوبکاتەوە. بەپێی بانگەشەکانیان لە ماوەی ٤ رۆژدا ٣٨ شەڕڤانمان شەهید بوون. ئەو بانگەشانە هەموو درۆن و دوورن لە راستیەو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی کوژراوەکانی بشارێتەوە و راستیەکان پێچەوانە بکاتەوە، بە ئامانجی شەڕێ تایبەت هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە.

ف.ق