داعش هێرشی کرد: ٧ پۆلیسی عێراقی کوژران و برینداربوون
له پارێزگای سهڵاحهدینی عێراق داعش هێرشی کردە سەر بازگەیەکی پۆلیس و بەهۆیەوە ٧ پۆلیس کوژران و برینداربوون.
له پارێزگای سهڵاحهدینی عێراق داعش هێرشی کردە سەر بازگەیەکی پۆلیس و بەهۆیەوە ٧ پۆلیس کوژران و برینداربوون.
شهوی ڕابردوو داعش هێرشیكرده سهر بازگەیەکی پۆلیسی شارۆچکەی دوجێل له پارێزگای سهڵاحهدین و لە ئاکامدا دوو پۆلیس کوژران و پێنج پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق، لەبارەی ڕووداوەکەوە، لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە كە شهوی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە ناوچەی شێخ ئیبراهیمی سەر بە شارۆچکەی دوجێل، له پارێزگای سهڵاحهدین، هێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی پشكنینی فەوجی چواری فریاكەوتنی پۆلیسی سەڵاحەدین و لە ئەنجامی هێرشەکەشدا دوو پۆلیس لە بازگەکەدا کوژران و چوار پۆلیس و ئەفسەرێکیش برینداربوون.
ف.ق