دەوڵەتان ئیدانەی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق دەکەن
١٦ دەوڵەت لە نێوانیشیاندا فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق دەکەن بە هۆکاری ڕوبەڕوبونەوەیان بەرامبەر خۆپیشاندەران.
١٦ دەوڵەت لە نێوانیشیاندا فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق دەکەن بە هۆکاری ڕوبەڕوبونەوەیان بەرامبەر خۆپیشاندەران.
١٦ دەوڵەت هێزی ئەمنیەکان عێڕاقیان شەرمەزار کرد بە هۆی ڕوبەڕوبونەوەی توند بەرامبەر خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی فیشەکی ڕاستەوخۆ.
داواشیان کرد ڕفاندن و ترساندنی هاوڵاتیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پێشێلکردنی تەواوی مافەکانیان و پێویستە بە زوترین کات ڕابوەستێ و ئەو بەرپرسانەی کە دەستیان هەبوە لە کوشتنی زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی دادگایی بکرێن.
لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەرانی عێڕاق ئەمڕۆ لە شاری لە شاری کوت لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان، خۆپیشاندەران بینای پەروەردەیان بەڕوی فەرمانبەران داخست. لە شاری دیوانیە خواروی عێڕاق داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت و بەردەوامن لە گرتنی بارەگا حکومی و حزبیەکان.
هەروەها لە شاری زیقار خۆپیشاندەران دوبارە چادرەکانیان دامەزراند لە پاش ئەوەی لە لەیەن چەند گروپێکەوە سوتێنران.