٣ چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک لە لیبیا کوژران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە سەدان چەتەی لە خاکی سوریاوە گواستووەتەوە بۆ لیبیا، ڕاگەیەندرا کە ٣ لەو چەتانە لە خاکی لیبیا کوژران.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە سەدان چەتەی لە خاکی سوریاوە گواستووەتەوە بۆ لیبیا، ڕاگەیەندرا کە ٣ لەو چەتانە لە خاکی لیبیا کوژران.
بەسەدان چەتە کە لەناو گروپی چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە دان و دەوڵەتی کە ناوی ناوە"سوپای نیشتیمانی" گواستراونەتەوە بۆ تەرابلوس بۆ ئەوەی بەرامبەر هێزەکانی حەفتەر شەڕبکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست"ئەنەفە" کەوتوون، ٣ چەتە لە ڕۆژی دووشەممە لە لیبیا کوژراون کە ناوەکانیان وەهایە: ئەبوعادل(مەحمود ئەل بەشیر ئەلمەحمود)، عیسام ئەل جەرالـلە، و عەبدولڕەزاو ئەلمەحمود.
ئەو سێ چەتەیە لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانی سوریاوە دەستیان لە چەندین کردەی کوشتن، ڕفاندن و پارە وەرگرتن لە هاوڵاتیان هەبووەو لەسەرەتاشدا بەشداری ڕیزەکانی گروپی فاروق ئەل ئیسلام بوون و پاشان چوونەتە ڕیزی گروپی هەیئەت تەحریر ئەلشام کە لە لایەن داعش و ئەلنوسرەوە درووستکرابوو، لەساڵی ٢٠١٨-ش چوونەتە ڕیزی گروپی چەتەکانی فرقەی حەمزە، سەرەڕای ئەوەی لەناو ئەو فرقەیەدا چەندین کەسیان ڕفاند لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە، ئەمجارەیان بەشدارییان لەو گروپە کرد، کە سوپای داگیرکەری تورک ناوی ناوە"سوپای نیشتیمانی".
ئەم ٣ چەتەیە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەبەرامبەر وەرگرتنی ٢هەزار دۆلار بۆهەر چەتەیەک، ڕەوانەی لیبیا کران، وێنەی هەرسێ چەتەش لەنێو فڕۆکە دەریدەخات کە بەڕێگاوەن بۆ لیبیا.
ب.ش