کوشتن لە عێڕاق دەستیپێکردەوە و شەقام زیاتر توڕەیە
ئەو گروپانەی ماوەیەک لەمەوبەر دەستیان هەبوو لە تیرۆرکردنی چالاکوانان لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان، دووبارە لە هەوڵی ئەنجامدانی هەمان کردەوەن بەرامبەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان.
ئەو گروپانەی ماوەیەک لەمەوبەر دەستیان هەبوو لە تیرۆرکردنی چالاکوانان لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان، دووبارە لە هەوڵی ئەنجامدانی هەمان کردەوەن بەرامبەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان.
لە شاری زیقار لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکدار چالاکوانێک دەکەنە ئامانج بە ناوی حەسەن هادی و بە چوار فیشەک دەیکوژن، بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان حەسەن هادی تەمەنی ٦٠ ساڵە و لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوەوە بەشداری سەرجەم خۆپیشاندانەکان بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا دوو ڕاگەیەندکار لە کاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی بەسڕە کرانە ئامانج و کوژران. هەڵمەتێکی بەرفراوان دەستی پێکردووە لە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق، ئەمەش وایکردووە ڕۆژنامەنوسان نەتوانن بەپیی پێویست ڕوماڵی ڕەوشەکە بکەن.
خۆپیشاندەران تەواوی ئەو بەڵێنانەی حکومەتی عێڕاق ڕەت دەکەنە و دەڵێن "حکومەت دەستی لە کوشتنمان سوورە" تاکو ئێستاش بەردەوامە لەو کردەوانە بۆیە ئێمە گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەین، بەڵکو فراوان تری دەکەین.
ز.ش