ئامێرێكی سیخووڕیی سوپای توركیا له كۆبانێ كه‌وته خواره‌وه
یه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه ئامێرێكی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه به‌مه‌به‌ستی سیخووڕی به‌كارده‌هێنرا له ئاسمانی كۆبانێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
یه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه ئامێرێكی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه به‌مه‌به‌ستی سیخووڕی به‌كارده‌هێنرا له ئاسمانی كۆبانێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه سوپای توركیا سنووری ته‌واوی ڕۆژاڤا پێشێل ده‌كات و ئامێرێكی ئاسمانیی كه مه‌به‌ستی سیخووڕی ڕه‌وانه‌ی ئاسمانی كۆبانێ كراوه، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «سوپای توركی داگیركه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕۆژاڤاوه، له‌سه‌ر ته‌واوی هێڵی سنوور به هه‌وڵه‌كانی كردنه ئامانجی هاوڵاتییانی سیڤیل و هێزه‌كانمان، هه‌روه‌ها هێرشی چه‌كداری پێشێلی سنوور ده‌كات. دوایین جار ٦ی تشرینی یه‌كه‌م\١٤ی ڕه‌زبه‌ر ئامێرێكی ئاسمانیی سیخووڕیی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر ئاسمانی كۆبانێ ده‌سووڕایه‌وه، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك كه تووشی بووه كه‌وته خواره‌وه و له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.»
s.m