شۆڵتز دەچێتە تورکیا: ڕۆژەڤەکە ڕۆژهەڵاتی ناوینە

ڕاگەیاندرا کە سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز دەچێتە تورکیا و دەربارەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەرلین ڕایگەیاند شۆڵتز لە ١٩ ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی شەممە، لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە.

ئۆلاف شۆڵتز لە ئاداری ٢٠٢٢ پاش دەستبەکاربوونی بە چەند مانگێک، سەردانی تورکیای کرد.

وتەبێژەکە ڕایگەیاند لە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکەدا "شەڕی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا و ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوین" جێ دەگرێت.  بێ ئەوەی بچێتە وردەکارییەوە، دووپاتی کردەوە کۆچ و ئابووری و کێشەکانی هەردوولایان لە ڕۆژەڤدا دەبن.