به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕه‌قا سیڤیلێك كوژرا

له‌ شاری ڕه‌قای باكووری سووریا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو وه‌ڵاتییه‌كی سیڤیل كوژرا.

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شه‌قامی باسل له‌ شاری ڕه‌قا ته‌قیوه‌ته‌وه‌‌، به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار بوون. قه‌سه‌ده‌ ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ وه‌ڵاتییه‌كی سیڤیل كوژراوه‌ و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.

s.m