به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ڕه‌قا چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانی
له گه‌ڕه‌كی درعیه له شاری ڕه‌قای باكووری سووریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكی سیڤیل ژیانی له‌ده‌ست دا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له گه‌ڕه‌كی درعیه له شاری ڕه‌قای باكووری سووریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكی سیڤیل ژیانی له‌ده‌ست دا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ئانها، له چواڕیانی حهسیوه له گه‌ڕه‌كی درعیه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری ڕه‌قا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه كه‌سێك به ناوی ئه‌حمه‌د ژیانی له‌ده‌ستداوه و ٣ كه‌سیش به ناوه‌كانی تركیه عه‌بد حوسێن (٢٧ ساڵان)، ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف (٢٢ ساڵان) و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شێخ بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌نرا برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
s.m