بۆ داهاتووی منداڵەکانمان، پارێزگاری لە خاک و نیشتیمانمان دەکەین

هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ داگیرکردنی عەفرین، هەروەها بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی عەفرین لەدژی ئەو داگیرکەرییە، لە ڕۆژی ٢٥میندا بەردەوامە. گەل و هێزە پارێزوانەکانی عەفرین بڕیاریان داوە کە ڕێگە بە داگیرکردنی خاکەکەیان نەدەن.

ئەندامانی ئاسایشی رۆژئاوا-ش شانبەشانی هێزەکانی یەپەگە/یەپەژه، لە ڕیزەکانی پێشەوەی بەرخۆدانی دژی داگیرکاریدا جێ دەگرن. سەرەڕای ئەوەی کە هەتا ئێستا زۆر هەڤاڵیان شەهید بووە، بەڵام بڕیاری پارێزگاری لە وار و نیشتیمانەکەیان داوە. ئەندامانی ئاسایشی ژنانی ڕۆژاوا لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین، بۆ ئاژانسی فورات دوان و ڕایانگەیاند کە پارێزگاری لە خاک و گەلەکەیان دەکەن.

 

لەمیا جەماڵ، یەکێک لەو ئەندامانەی ئاسایشی ژنانە کە لەبەرەکانی پێشەوەی بەرەنگاری لە دژی داگیرکاریدا جێی گرتووە. لامیا، دایکی منداڵێکی ٤سالانەیە. بۆ ئەوەی نیشتیمانەکەی بپارێزی، هەوو ڕۆژێ بە ناچاری منداڵەکەی لە ماڵەوە بەجێدەهێڵێ و ڕوو دەکاتە بەرەکانی شەڕ. لامیا جەماڵ دەڵێ؛ ئەو بۆ پاراستنی ژنان، بووەتە ئەندامی هێزی ئاسایشی ژنان .

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە گەلۆ کە ئێوە دێنە بەرەکانی شەڕ، منداڵەکەتان ناپرسێ بۆ کوێ دەچێ؟ لەمیا دەڵێ: ''بێ‌گومان دەپرسێ. منیش بۆی باس دەکەم. پێی دەڵێ کە بۆ پاراستنی خاک و وڵاتی خۆمان دەچم. بۆ ئەوەیکە خزمەتی گەلەکەمان بکەم، دەچم. بەهۆی کەمی تەمەن و بچووکییەوە، زۆر تێناگا، بەڵام دڵنیام کە ڕۆژێک تێبگات کە بۆ ئەوانم کردووە".

ئەندامێکی دیکەی ئاسایشی ژنان، بە نێوی ''خالیدە محەممەد"یش دەڵێ: ئێمە خاکی خۆمان دەپاریزین. فەلسەفەیەکی ئێمە هەیە، ئەویش فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە. دوژمن لەو فەلسەفەیە دەترسێ، هەر بۆیە لەدژی شەڕی ڕاگەیاندوە. ئێمەش پارێزگاری لە هەبوونی ئەو فەلسەفەیە دەکەین".

خالیدە دەڵی؛ لە بەرەکانی شەڕدا لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە، بەرەنگاری دوژمن دەبنەوە و درێژە بە قسەکانی دەدات ''ئێمە هێز و ورە دەدەین بە یەکتری. ئیمە هێز دەدەینە ئەوان و ئەوانیش دەیدەنە ئێمە. ئاخر ئێمە هەموومان یەک ئامانجمان هەیە".

دلیشان عومەر، ئەندامێکی دیکەی ئاسایشی ژن، دەڵێ، کە ئێمە هەتا ئێستا پارێزگاریمان لە خاکی خۆمان کردووە و لەمەودواش هەر دەیپارێزین. "هەموو شتێک بۆ نیشتیمان و شەرەفمانە".