بەرخۆدانی سەردەم،لەچاوی کامێرای ئاژانسی ANF

گەلی عەفرین بەهەمو چین وتۆێژەکانیەوە لەمنداڵەوە بگرە تا بەساڵاچو لە سەنگەری بەرخۆدانیدان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا

۱٨ڕۆژە گەلی عەفرین بە ژن ,پیاو ,منداڵ و بەساڵاچووەوە لەبەرانبەری هێرشی سوپای داگیرکەر تورکیا لە بەرخۆدانێکی  مەزن دان. 

دوێنێ شەو کاروانی هاوڵاتییانی جەزیرە، کوبانی و شەنگال بۆپاڵپشتی لە بەرخۆدانی سەردەم خۆیان گەیاندە شاری عەفرین وبەهەزاران کەس لە گەلی عەفرینیش هاتنە پێشوازییان.

ژنان ودایکانی عەفرینیش  شان بە شانی شەڕڤانان بەشدارن لە پاراستنی عەفرین.