ته‌رمی ١٦ شەهیدی بەرخۆدانی عەفرین بە خاک سپێردران
هاوڵاتیانی شاری عەفرین بە مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار، ته‌رمی ١٦ شەهیدی «بەرخۆدانی سەردەم»یان لە شه‌هیدگه‌ی «شەهید ئا‌ڤێستا خابوور»، بە خاک سپارد.
هاوڵاتیانی شاری عەفرین بە مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار، ته‌رمی ١٦ شەهیدی «بەرخۆدانی سەردەم»یان لە شه‌هیدگه‌ی «شەهید ئا‌ڤێستا خابوور»، بە خاک سپارد.
به به‌شداری سەدان هاوڵاتیی کانتۆنی عەفرین، مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ١٦شەهیدی هه‌سه‌ده، هه‌په‌جه، یەپەگە و یەپەژە لە شه‌هیدگه‌ی «شەهید ئا‌ڤێستا خابوور» لە گوندی کەفەرشێلێ به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌ڕاسیمه‌كه به خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. دواتر شەڕڤانان مه‌ڕاسیمی سەربازییان به‌ڕێوه‌برد.
هاجەر محۆ، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شەهیدان لە هەرێمی ڕاجۆ، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگەیاند: دایکی شەهیدان، درێژەپێدەری ڕێبازی ڕۆڵەکانی خۆیانن. گەلی عەفرین خۆڕاگرییەکی بێ وێنه ده‌كه‌ن و وەک شێر لە به‌رانبه‌ر دوژمن وه‌ستاونه‌ته‌وه و خاکی خۆیان دەپارێزن.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا، ئاسیە عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات - تەڤدەم، له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: گەلی عەفرین ٢٨ڕۆژە لە به‌رانبه‌ر تۆپباران و بۆمبارانی سوپای تورکیا خۆی ڕاگرتووه و سەرکەوتنێکی گەورەشی تۆمارکردووە. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بەرخۆدانی سەردەم، شكستی به پیلانەکانی ئەردۆغان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکە هێناوه. ئاسیا عه‌بدوڵا وتیشی: عەفرین، بەشێکە لە سووریا، خاکی عەفرین بە خوێنی ڕۆڵەکانی کە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕن ئاو دراوه.
لە کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، بە دروشمی «شەهید نامرن» و تیلیلی دایکان، شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بە خاک سپێردران.
ناوی ئەو ١٦ شەهیدە:
«محەممەد شێخۆ (ڕێبەر کۆبانێ)، خەتیب (کارکەر کوردستان)، بەحری (تۆڵهڵدان ئاگری)، عەگید محەممەد (عەگید عەفرین)، عەلی (عەگید)، ئەحمەد سینۆ (مستەفا عەفرین)، عەبدولڕەحمان نەعسان (خەلیل عەفرین)، ئازاد ماجیکۆ (ئازاد عەفرین)، شۆرزان، ئەحمەد سوڵتان (نەمر چیا)، عەبدوڵا خەلۆ (شەڕڤان بەرچەم)، گوڵبەهار عەبدولڕەحمان (بەرفین ئامەد)، هێڤین ئیبش (زێن عەفرین)، محەممەد مووسا و هاوڵاتییەکی شەهید به ناوی محەممەد بەرازی.»
ش. م