تەرمی ٧ شەڕڤانی یەپەگە بە خاک سپێردران

هاووڵاتیانی ناوچەی 'شەدادێ'، بە مەراسمێکی شکۆدار، تەرمی ٧شەهیدی یەپەگە-یان کە لە هەڵمەتی گردەلولی جزیرەدا گیانیان بەخت کردبو، بە خاک سپارد

 

بە سەدان هاوڵاتی ناوچەی شەدادێ،تەرمی ٧ شەهیدی یەپەگەیان لەناوەندی بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە وەرگرتەوە و بە مەڕاسمێکی بە شکۆ لە شەهیدگەی شەهیدانی ناوچەی شەدادێ، بە خاکیان سپاردن.

لە شەهیدگە بە خۆلەکێکی بێ‌دەنگی ڕێز لە شەهیدان گیرا و شەڕڤانانی یەپەگە-ش بە مەڕاسمێکی سەربازی ماڵئاواییان لە هاوڕێیانی شەهید کرد. دواتر بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و یەپەگە، بۆ ئامادەبوان قسەکرا.

لە قسەکاندا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرا و بەڵێنی بەردەوامیدانی تێکۆشانیان درا. دواتر جەنازەی شەڕڤانانی یەپەگە، بە درووشمی ''شەهید نامرن'' و تیلیلی دایکان، بە خاک سپێردران.

ک-ش