پەلامارەکانی سوپای تۆرکیای داگیرکەروچەتەکانی ئەردۆغان لەلایەک وبەرخۆدانی وشەڕی بێوێنەی کچان وکوڕانی عەفرین لە لایەکی دیکەوە لە ٢٩هەمین ڕۆژدایە. لە جندرێس-یش کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، دەوڵەتی تورکیا بێناوبەر بۆردوومانی دەکات، گەلی ناوچەکە و هێزەکانی پاراستن بوونە یەک وپێکەوە وڵاتەکەیان دەپارێزن.
ناوچەی جندرێس کە بە خەستی بۆردوومان دەکرێ، گەل کۆبۆنەتەوە، وازلە خاکەکەیان ناهێنن و شانبەشانی شەڕڤانان،لەسەبگەری بەرگری دان. ئەندامانی ئاسایش-ی عەفرین-یش لە بەشداری ئەم بەرخۆدانییەن ولەهەر بەرەیەک مرۆڤ دەتوانێ ئەندامانی ئاسایشی ژنان ببینێت. ئێمە لە یەکێک لە بەرەکاندای شەڕدا لە گەڵ ئەندامێکی ئاسیشی ژنان قسە مان کرد. هێندێکیان منداڵ و هێندێکیشیان ژنانی ٢٠ساڵەن. ئەوان دەڵێن کە پاراستنی خاکەکەمان، ئەرکی سەر شانمانە.
ئەلماس جەلال، ژنێکی ٣٥سالانەی ئەندامی ئاسایشی ژنانە. ئەڵماس، دەڵێ: پاراستنی ئەو خاکە دەکەم کە لەسەری لەدایک بووم و بۆ پاراستنی ئەو خاکەش ئامادەم گیانی خۆم ببەخشم. ئێرە وڵاتی ئێمەیە و بۆ هیچ جێیەکی دیکەش ناچین.
ڕووخاش ئەحمەد، ١٩ساڵی تەمەنە و ئەویش ئەندامێکی ئاسایشی ژنانە. ڕووخاش، دەڵێ؛ ورەی ئێمە زۆر بەرزە و لە بەرەکانی پاراستندا، خاک و نیشتیمانی خۆمان دەپارێزین.
بوشتا محەممەد-یش کە تەمەنی ١٩ساڵە، وتی: کە ٤مانگە هاتۆتە نێو ڕیزەکانی ئاسایشەوە و ئێستاش بۆ پارێزگاری لە گەلەکەی هاتۆتە بەرەکانی پێشەوە. بوشتا، هەروەها دەڵێ؛ هەتا دڵۆپێک خوێن لە جەستەی ئێمەدا مابێ، ئێمە خۆمان ڕادەست ناکەین و خاکەکەمان دەپارێزین.
لەبەر دەرگەی ماڵێک لەو شارەدا، تووشی 'زەکەریا ئیبراهیم'، هاتین. زەکەریا، دەڵێ؛ بێناوبەر شارەکە بۆردوومان دەکەن و هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج. هاوولاتییەکی دیکەی ناوچەکە کە نێوی 'محەممەد ئەبو ڕیدوانە، پەیامێکی بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا پێیە ودەڵێ؛ ئەگەر تۆ هێندە ئازای، ئەوەتا مەیدانی شەڕ، منداڵان مەکوژە. کەماڵ ڕەشید-یش وتی، ئەردۆغان هەر بە خەیاڵی عوسمانییەکانەوەیە بۆیە خەڵکی مەدەنی دەکووژێ.
ک-ش