توركیا ناسنامه و كارتی ئه‌ندامه‌تی بۆ سیخووڕ و كارمه‌نده‌كانی له عه‌فرین دروست ده‌كات
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی عه‌فرین له‌و شوێنانه‌ی داگیری كردوون، ناسنامه و كارتی ئه‌ندامه‌تی بۆ چه‌ته‌كان، كارمه‌ند و سیخووڕه‌كانی دروست ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی عه‌فرین له‌و شوێنانه‌ی داگیری كردوون، ناسنامه و كارتی ئه‌ندامه‌تی بۆ چه‌ته‌كان، كارمه‌ند و سیخووڕه‌كانی دروست ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژاڤا و باكووری سووریا له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی داگیری كردوون، ناسنامه‌ی خۆی به به‌كرێگیراوه‌كانی ده‌دات.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن، ئه‌و كارتانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یاندات، ئاڵای توركیایان له‌سه‌ره و له لایه‌كه‌وه به عه‌ره‌بی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به توركی له‌سه‌ریان نووسراوه. ئه‌و كارتانه به‌و كه‌سانه ده‌درێن كه سیخووڕی ده‌كه‌ن و خزمه‌تی داگیركاری ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و كارتانه له ناوچه‌ی جندرێس-ی داگیركراو دۆزرایه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م كارته كه له‌سه‌ری نووسراوه «ئه‌نجومه‌نی ناوخۆی جندرێس»، ئاڵای توركیا هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌میك درێژه به داگیركاری ده‌دات. له لایه‌كه‌وه ئه‌و چه‌تانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریاوه هێناونی له عه‌فرین جێگیریان ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خه‌ڵكی عه‌فرین له واری خۆیان ده‌رده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماڵ و موڵكی هاوڵاتییانی عه‌فرین تاڵان ده‌كات و هاوڵاتییان ده‌ڕفێنێت.
له مارسی ئه‌مساڵدا مێدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی تورك پارێزگار و قائیمقام بۆ عه‌فرین و ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه داده‌مه‌زرێنێت. له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیاشدا ده‌ركه‌وتبوو كه ساخته‌كاری كراوه و زۆر چه‌ته‌ی سووریای سه‌ر به ئاكه‌په به‌و كارتانه ده‌نگیان به ئاكه‌په داوه.
s.m