دەستەى ژنانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا دادەمەزرێت

ئەنجوومەنى ژنانى خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ دامەزرادنى دەستەى ژنانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لە عەین عیسا کۆبوویەوە.

ئەنجوومەنى ژنانى خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ دامەزراندنی دەستەى ژنان لە ناوەندی گشتیى ئەنجوومەنى سوریایى دیموکراتیک (مەسەدە) لە عەین عیسا کۆبوونەوە.

نوێنەرانى ژنان لە خۆبەڕێوەبەریى جزیر، رەقا، کۆبانێ، عەفرین، منبج، دێرەزۆر و گرێ سپی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنى ژنانى خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا پلان بۆ دامەزراندنى دەستەى ژنان و ئامادەکاری بۆ نووسینى پەیڕەو بۆ دەستەکە و کۆمیتەیەک دەکەن، کە لە ٧ کەس پێکدێت.

ر.م