تەژەکە-ف: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەرن با لە١٢-١٣ی تشرینی یەکەم بڕژینە گۆڕپانەکان
تەژەکە-ف ڕایگەیاند: " بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری لە چالاکیەکانی ١٢-١٣ی تشرینی یەکەمدا بکەن."
تەژەکە-ف ڕایگەیاند: " بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری لە چالاکیەکانی ١٢-١٣ی تشرینی یەکەمدا بکەن."
بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەڕەنسا بەبۆنەی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمەوە بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە وسەبارەت بە پلانسازی چالاکییەکان زانیاری بڵاو کردەوە.
تەژەکە-ف، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبازی ژنانی ڕوون کردووتەوە و ڕایگەیاند، دەبێت سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکبشکێندرێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەڵێنی خۆمان بۆ بەرز کردنەوەی تێکۆشان دووپات دەکەینەوە و تا گۆشەگیریی ڕەها لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەوەشێتەوە و ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەبێت درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورددا ڕێگای ژیانێکی ئازاد و یەکسانی پێشکەش کردووە.
هەروەها داوا لە سەرجەم ژنان و گەلەکەمان، دۆستان و ناوەندە دێموکراتیکەکان دەکەین بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕۆژانی ١٢-١٣ی تشرینی یەکەم بەشداری چالاکییەکان ببن."
تەژەکە-ف پلانی چالاکیەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
"پاریس."
ڕێپێوان
کات: ١٢ی تشرینی یەکەم
شوێن: Republique
کاتژمێر: ١٤:٠٠
مارسیلیا
ڕێپێوان
کات: ١٢ی تشرینی یەکەم
شوێن: کانابیێر
کاتژمێر:١٣:٠٠
نانتیس
ڕێپێوان
کات: ١٢ی تشرینی یەکەم
شوێن: پلەیس دو کامێرس
کاتژمێر ١٣:٠٠
ڕێنس
ڕێپێوان
کات: ١٢ی تشرینی یەکەم
شوێن: گۆڕەپانی کۆلیمبەر
کاتژمێر١٣:٠٠
BORDEAUX
ڕێپێوان
کات: ١٣ی تشرینی یەکەم
شوێن: ستالینگراد
کاتژمێر ١٥:٠٠