بنەماڵەکان بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکاری نوێیان پێشکەشکرد
پارێزەر و بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
پارێزەر و بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاشیش بە هەمان داواکارییەوە سەردانی ئەو دوو دامەزراوەیان کرد.
*ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٥ ساڵە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستگیرکراوە و لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵێ خراوەتە گۆشەگیرییەوە.
*ماوەی ٤٣ مانگە بەهیچ شێوەیەک زانیاری لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیە. بۆ ئەم مەبەستەش هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە لایەن گەلی کورد و دۆستەکانییەوە دەستپێکراوە و پەیامی 'تا ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد بەردەوام دەبین' دەدرێت.