رژێمى تورکیا هێرشی کردە سەر گوندی سوسک لە گرێ سپی

سوپاى تورکیاى داگیرکەر بە چەکی دۆشکا هێرشی کردە سەر گوندی سوسک لە گرێ سپی.

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ئانها - ANHA) بڵاویکردەوە، سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە دواى هێرشکردنە سەر گوندی تل فەندەر لە کاتژمێر ٢١:٥٠دا بە چەکی دۆشکا هێرشی کردە سەر گوندی سوسکێ لە ١٠ کیلۆمەتریى رۆژئاواى گرێ سپی دا.

لە هێرشەکانى ئێوارەى دوێنێی دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر گوندی تل فەندەر کچێکى منداڵی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی سارا رەفعەت شەهید کرابوو.

هێرشەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر لە دواى دانیشتنى ٤ قۆڵیی نێوان تورکیا، رووسیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە شاری ئیستانبول بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان زیادیکردووە و سوپاى تورکیاى داگیرکەر لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چەندین هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستان.

 

ر.م