ساڵح موسلم: ئەم هێرشانەی تورکیا پێوەندی بەکۆبونەوەکەی ئیستانبولەوە هەیە

ساڵەح موسلم ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤدەم وتی، دەوڵەتی تورکیا داعش دەپارێزێت و دەسکەوتی کورد دەکاتە ئامانج. موسلم وتی،" بۆئەوەی کە ئێمە دەسکەوتەکانمان بپارێزین دەبێت بەردخۆدانی بکەین".

سالح موسلم ئەندامی کۆمتیەی دیپلۆماسی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤدەم دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرلەسەرکوبانی وگرێ سپی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاواردوا.

' هەڕەشە لەکوبانی دەکات'

موسلم وتی، هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرکوبانی وگرێ سپی پیوەندی بە کۆبونەوەکەی ئیستانبولەوە هەیە وهەروەها وتی، " دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کەداواکارییەکانی خۆی بسەپێنێت هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. بەوهێرشانە بەنیازن کە گەلی کورد قڕبکەن. دەوڵەتی تورکیا بەو هێرشانە راستەوخۆهەڕەشە لە هێزەهاوپەیمانانەکان دەکات.

'دەوڵەتی تورکیا خاوەنداریەتی لەداعش دەکات'

ساڵح موسلم باسی لەوەکرد کە تورکیا بەنیازە کە تەمەنی داعش درێژبکاتەوە و وتی، " ئیترهەموو جیهان دەزانن کە دەوڵەتی تورکیا خاوەنداریەتی لەداعش دەکات."

موسلم ئەوەی خستەڕووکە کە بۆئەوەی کە چەتەکان لە ئیدلب وعەفرین جێگیربکەن بۆخۆیان کات دەکڕن و وتی،" دەوڵەتی تورکیا هەوڵ دەدات لەهەمبەرچارەسەرییەکان ئاستەنگی دروست بکات.بۆ ئەو ئامانجەش پشتیوانی لە گروپە چەتەکانی لەئیدلب، عەفرین و دەیرئەزۆردەکات.دەوڵەتی تورکیا  بۆئەوەی پیشگیری بکات لە لەناوچوونی گروپە چەتەکان سەرەنجی رای جیهان لەسەرئیدلب دەگوازێتەوە بۆشوێنێکی تر.

سالح موسلم لەبەردەوامی قسەکانیداداوای کرد" دەوڵەتانی جیهان بەئەرکی بەرپرسانەی خۆیان ڕابن" و وتی، "  شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە لە دەیرئەزۆربۆ پاراستنی مرۆڤایەتی شەڕدەکەن و دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەرئەوشوێنانەی کە شەڕڤانان لەدەستی داعش ڕزگاریان کردووە. ئەوهێرشانە بەهیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێت. وەڵاتانی جیهان دەبێت ئەوهێرشانە وەک هێڵی سوور بیبینن و بەئەرکی ئەخلاقی خۆیان رابن."

موسلم وتی، ڕژیمی سووریا دەبێت لەسەرئەوهێرشانە بێتە جواب .ڕژیمی سووریا دەتوانێت لە ڕێگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە ڕێگری لەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بکات وئەو پرسە بباتە نەتەوەیەکگرتووەکان وکۆنسەی ئەورووپا.بەڵام بەداخەوە ڕژیمی سووریا خاکی خۆی ڕادەستی ڕووسیا کردووە و چاوەڕوانی بڕیاری ڕووسیایە."

'ئێمە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان بەرخۆدانی دەکەین'

ساڵەح موسلم ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤدەم  وتی، لە باکووری سووریا و ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک هەنگاوی گرینگ هەڵنراوە. دەوڵەتی تورکیا بەهەموو هێزی خۆی هێرش دەکاتە سەرئەوپرۆژەیە. بۆ ئەوەی کە ئێمە پارێزگاری لە دەسکەوتەکانمان بکەین دەبێت بە سەختی بەرخۆدانی بکەین. هەموولایەنگرانی دیموکراسی دەبێت لەدژی هێرشەکانی سوپای تورکیا تێکۆسان بکەن."

ک-ش