سوپاى تورکیا هێرشى کردە سەر هاووڵاتییانی گرێ سپی

سوپاى تورکیا هێرشی کردە سەر هاووڵاتیانى شاری گرێ سپی لە رۆژئاواى کوردستان.

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ئانها - ANHA) بڵاویکردەوە، سەربازانى تورکیا گەڕەکەکانى دەورووبەری گرێ سپی (تەلئەبیەز)یان گولـلەبارانکردووە و راستەوخۆ هاووڵاتییانى ئەو شارەیان کردووەتە ئامانجی هێرش و دەستدرێژییەکەیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو هێرشەى سوپاى تورکیاوە هاووڵاتییان زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام سوپاى تورکیا ژمارەى سەربازەکانى لەسەر سنوور زیاد دەکات و جموجوڵی سەربازیى زۆر کردووە.

لە دوێنێ شەوەوە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانى ئەو کانتۆنە و خاڵەکانى هێزەکانى ئەرکی خۆپاراستن و تاوەکو ئێستا ئەو هێرشانە بەردەوامن.

ر.م