سوپاى تورکیا هێرشى کردە سەر گوندەکانى کۆبانێ

هێزە داگیرکەرەکانى تورکیا بە تۆپ هێرشیان کردە سەر گوندەکانى رۆژئاوای کۆبانێ.

بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە کاتژمێر ١٠:٣٠ دا هێرشیان کردووەتە سەر ٤ گوندی رۆژئاواى کۆبانێ. سوپاى تورکیا بە تۆپخانەکانى ئەو ٤ گوندەى تۆپبارانکردووە و زیانی بە ماڵ و موڵکى هاووڵاتییان گەیاندووە.

ئەو گوندانەى رۆژئاواى کۆبانێ کە لەلایەن تۆپخانەکانى تورکیاوە تۆپباران کراون بریتین لە: زۆرموغار، خراب عەتۆ، چارقلی و ئاشمێ.

ر.م