سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی گوندان ده‌كات
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی گونده‌كانی ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی گونده‌كانی ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی گونده‌كانی كه‌فه‌ر سهفرێ، بافلوورێ و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ»یان كردووه.
ئه‌م هێرشانه له ڕۆژی نۆزده‌یه‌مینی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئه‌نجام دران.
سوپای توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین تا ئێستا نزیكه‌ی ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٦٥ی دیكه‌ش برینداربوون. زۆرینه‌ی قوربانیان ژن و منداڵن.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ده‌وربه‌ری گوندی برقهدارێ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی توركیا شه‌ڕێكی قورس ڕوویدا.
ش. م