سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ جاری سێیه‌م شه‌هیدگه‌یه‌كی تۆپباران كرد

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ دیمه‌نی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ری له‌سه‌ر شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ»ی ناوچه‌ی جندرێس، بڵاوكرده‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ دیمه‌نی تۆپبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ری له‌سه‌ر شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ»ی ناوچه‌ی جندرێسی هه‌رێمی عه‌فرین بلاوكرده‌وه‌.

سوپای توركیا جاری یه‌كه‌می نییه‌ كه‌ تاوانی مرۆڤایه‌تی ده‌كات. ٣ی شوبات\١٤ی ڕێبه‌ندان و ٦ی شوبات\١٧ی ڕێبه‌ندان-یش هه‌مان شه‌هیدگه‌ له‌ لایه‌ن سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی تۆپباران كرابوو.

ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین كه‌ له‌ ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له‌ لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌ستی پێكرد، جگه‌ له‌ به‌ئامانجگرتنی شه‌هیدگه‌كان، ناوچه‌ سیڤیلنشینه‌كان، شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان، داموده‌زگه‌ی خزمه‌تگوزاری، په‌رستگه‌ و مزگه‌وته‌كانیش كراونه‌ته‌ ئامانجی هێرشه‌كان.

ش. م