سوپای توركیا جارێكی دیكه‌ هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر كۆبانێ

سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی سلپكران كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانێ.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA)، سوپای توركیای داگیركه‌ر كاتژمێر ١٩ به‌ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گوله‌بارانی گوندی سلپكران-ی كردووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانێ.

هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان زانیاریی ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.

s.m