سوپای توركیا جارێكی دیكه‌ هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر كۆبانێ

هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ.، ده‌وڵه‌تی تورك به‌ چه‌كی قورس هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر گونده‌كانی ڕۆژئاوای شاری كۆبانێ.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مشه‌و كاتژمێر ٢٠ به‌ كاتی ڕۆاڤا، سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیكه‌ به‌ چه‌كی دۆشكه‌ گوله‌بارانی گونده‌كانی چارخلی و كۆر عه‌لی كردووه‌ له‌ ڕۆژئاوای كۆبانێ.

هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر كۆبانێ دوای كۆبوونه‌وه‌ چوارقۆڵییه‌كه‌ی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌م\٥ی گه‌ڵاڕێزان-ی ئیسته‌نبووڵ ده‌ستیان پێكرد. له‌و ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر كۆبانێ و گرێسپی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان.

به‌هۆی هێرشه‌كان زۆرترین زیان به‌ هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌گات. له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئه‌مڕۆی سه‌ر گرێسپی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵان به‌ ناوی سارا كوژرا.

s.m