سوپای داگیركه‌ر له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامدا
سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی شكاتێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ-ی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا. به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ٣ - ٤ كه‌س شه‌هید بوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی شكاتێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ-ی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا. به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ٣ - ٤ كه‌س شه‌هید بوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٤:٠٠ ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیلی گوندی شكاتێ-ی ناوچه‌ی شیێ-ی هه‌رێمی عه‌فرینیان كرده ئامانجی بۆمبارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و خانوویه‌كیان به‌سه‌ر خانه‌واده‌یه‌كدا ڕووخاند.
له دوای بۆردومانه‌كه، دانیشتوانی گونده‌كه چوونه شوێنی بۆردومانه‌كه و ته‌رمی «نه‌سره‌ت عوسمان - ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ»یان له‌ژێر داروپه‌ردوی خانووه ڕووخاوه‌كه ده‌رهێنا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرینیان كرد. به‌ڵام دانیشتوانی گونده‌كه نه‌یانتوانی قوربانیانی دیكه له‌ژێر خانووه ڕووخاوه‌كان ده‌ربێنن.
نه‌سره‌ت عوسمان، خه‌ڵكی گوندی ئه‌لكانا-یه و به‌هۆی بۆردومانه‌كان كۆچی كردبوو بۆ گوندی شكاتێ. دانیشتوانی گونده‌كه ڕایانگه‌یاند پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیان كه له‌ژێر خانووه ڕووخاوه‌كه‌دان، ٣ یان ٤ كه‌س بن كه هێشتا ناسنامه‌یان دیار نییه.
ش. م