شه‌ڕ و ژیان له دێره‌زۆر...!
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆردا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیرن، شه‌ڕ و ژیان واتادارتر ده‌كه‌ن.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتی تێرۆردا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیرن، شه‌ڕ و ژیان واتادارتر ده‌كه‌ن.
شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له‌ژێر ناوی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر» به‌شدارن، مۆری خۆیان له جه‌نگ ده‌ده‌ن. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا، ژیانیش واتادار ده‌كه‌ن.
ژنهشهڕڤانهكان كه له گوندی بۆخاز له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ جێگیرن، ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن كه ئامانجی ئه‌وان بونیادنانی ژیانێكی یه‌كسان و ئازاده.
شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه وهلاتجان عه‌فرین ده‌ستنیشانی كرد كه وه‌ك تابووری چه‌كه قورسه‌كان ئه‌وان به‌شدارن له قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر و به چه‌كه‌كانیان هه‌م گورزی تووند له چه‌ته‌كان ده‌كه‌ن هه‌م هاوڕێكانی خۆیان ده‌پارێزن. عه‌فرین گوتیشی: «له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعشدا ڕۆڵی ژنهشهڕڤانان زۆره و واتاداره.»
وهلاتجان عه‌فرین هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئامانجی ئه‌وان له چه‌ك هه‌ڵگرتن ته‌نیا فیشه‌ك ته‌قاندن نییه، به‌ڵكو ئامانجیان نه‌هێشتنی زیهنیه‌تی سه‌دان ساڵه‌ی قڕكردن و كوشتنه.
له دیمه‌نه‌كاندا جۆش و هێزی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه به ڕوونی دیاره...
s.m