شەڕڤانانی ئینتێرناسیۆنال؛ ئێمەعەفرین دەپارێزین

شەڕڤانانی نێونەتەوەیی کە بۆ پشتیوانی کردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە دژی دڕندەیی داعش بەشداری شەڕەکانیان کرد، ڕایانگەیاند: لەمەودواش لەدژی داگیرکاری سوپای تورکیا، پارێزگاری لە عەفرین دەکەین.

 

شەڕڤانانی نێونەتەوەیی کە لە وڵاتە جیا جیاکانی جیهانەوە بۆ پاڵپشتی کردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا هاتوون و زۆرێک لەوان چەندین مانگە کە لە دژی داعش لە شەڕدان، لەدوای هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەرعەفرین، بۆ پاراستنی شۆڕش، ڕوویان لە سەنگەری بەرخۆدانی عەفرین کردووە و لەدژی داگیرکاری شەڕ دەکەن.

شەڕڤانێکی نێونەتەوەیی کە نێوی ''ئارگەش''ە دەڵێ؛ ''زیاتر لە ه مانگە من لە ڕۆژاوام. دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، زۆر شتم دەبیست، بەتایبەت دەربارەی ئازادی ژن و خواستی دێموکراتیی. هەر بۆیە ویستم بۆخۆشم ببم بە بەشێک لەو شۆڕشە".

ئارگەش، کە لەچوارچێوەی هەنگاوی ڕزگارکردنی شاری ڕەقا دا بەشدارببووماوەی ٦مانگێک لەو بەرەیە دا مایەوە. پاشان دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە کاروباری کۆمەڵگەی مەدەنی و بە چاوی خۆی دیتی کە شۆڕش چۆن بەڕێوە دەچێت. ئارگەش، دەڵێ؛ ''کە نەدەکرا من چاوی خۆم لە ئاست داگیرکردنی عەفرین بگرم و هەربۆیەش خۆم گەیاندە هاوڕێکانی خۆم لە بەرەی پاراستنی عەفرین''.

 

ئارگەش  وتی؛کەخەڵکی ناوچە جیا جیاکانی جیهان، ئەو شۆڕشە وەکوو هیوایەک دەبینن و هەر بۆیەش لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە دێن و بەشداری لەو شۆڕشەدا دەکەن. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەهەمبەر ئەو داگیرکارییە، ئەرکەکانی خۆی پێک بێنێت و لەدژی دەوڵەتی تورکیا بوەستێتەوە".

ئاندۆک، شەڕڤانێکی دیکەیە. ئاندۆک ماوەی ٩مانگ لەوە پێش هاتە ڕۆژئاوا و بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش، بڕیاریدا بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشانی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بکات. ئاندۆک، دەڵێ کە ئەو ٦مانگ لە رەقا بووە و ئێستاش بۆ پارێزگاری کردن لە عەفرین، هاتۆتە ئێرە.

 

 

شەڕڤانێکی دیکەی نێونەتەوەیی کە نێوی خۆی ناوەتە ''ترپان''، وتی: من بە باوەڕی تەواوەوە بە درووشمی 'بژی بەرخۆدانی عەفرین'، بڕیارمدا کە جێی خۆم لە لەبەرەکانی بەرەنگاری عەفرین-دا بگرم.

پێویستە شۆڕشگێڕان لە هەموو جیهانەوە بۆ پاراستنی عەفرین بێن

سەرحەد، شەڕڤانێکی خەڵکی فەڕەنسایە و ماوەی ١٤مانگە بەشداریکردووە لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ڕۆژئاوادا. سەرحەد، کە لە بەرەی شەڕی ڕەقا دا جێی گرتبوو، ماوەی ١٠ ڕۆژە هاتۆتە عەفرین و لە دژی پەلاماری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر ئەو هەرێمە، ڕووی کردۆتە بەرەکانی پاراستن. سەرحەد، کە ئەندامێکی گرووپی نێونەتەوەیی – دژه فاشیستی یەپەگەیە، ڕایگەیاند: ''من لە ڕۆژئاوا تێگەیشتووم کە شۆڕشی فێمینیستی، ژینگەپارێزی و کۆمەڵایەتی، ئەرکی سەرشانی هەموو کەس و پێداویستییەکی ژیانییە".

سەرحەد، داوای لە شۆڕشگێڕانی جیهان کرد کە لە هەر شوێنێکی ئەو جیهانەن، پشتیوانی لەو شۆڕشە بکەن. هەروەها بە ئاماژە بە گرینگی تێکۆشان لەدژی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، داوایکرد کە چالاکییە پشتگیرییەکانیان فرەوانتر بکەنەوە.

لەدوای داعش، لە دژی داعشێکی دیکەی وەک ئەردۆغان وچەتەکانی تێدەکۆشێن.

کەندال قامیشلۆ، شەڕڤانێکی دیکە ئینتێرناسیۆنالیستی خەڵکی بەریتانیایە کە بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ماوەی ٥مانگە هاتۆتە کوردستان. کەنداڵ دەڵێ کە ئەو بۆ پاراستنی شۆڕشی ژن و گەلان هەتۆتە ڕۆژئاوا. لە جێی ئەو چەتانەی داعش کە تێكشکان ئێستا داعشێکی دیکە دەرکەوتووە. ئەردۆغان و چەتەکانی بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، پەلاماری عەفرین دەدەن. کەنداڵ قامیشلۆ، وتیشی؛ ''من بڕیارم داوە کە لەدژی ئەو داگیرکارییە، بەشداری لە پاراستنی عەفرین-دا بکەم. من لە دژی پشتیوانی سیاسی و سەربازی حکوومەتی بەریتانیا بۆ حکومەتە فاشیستییەکەی ئەردۆغان، من لێرەم"