ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە کە لە ڕۆژی ١٩ی ئەیلوول/٢٨ی خەرمانان هێزەکانی دژە تیرۆری ئاسایش(هات)، یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە و یەپەژە لە دژی ژوورە شاراوەکانی چەتەکانی داعش و سوپای تورکیا لە گوندی قووبێ وجەدێ-ی ناوچەی شێخلەری کوبانی چالاکییان ئەنجامدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، دەربارەی چالاکییەکەدا ئەم زانیاریانەی بڵاو کردووەتەوە:
لە ناوچەی شێخ لەرکەدەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کۆبانێ، لە ١٩ی ئەیلوول/٢٨ی خەرمانان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی دژەتیرۆری ئاسایش(هات) و شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگە، چەند ژووری شاراوەی چەتەکانی داعش وسوپای تورکیان کردە ئامانج و بەتەواوی لەناوبران.
'ئۆپەراسیۆنی هاوکات وهاوبەش'
چەتەکانی دەوڵەت تورکیای داگیرکەری داعش هەوڵدەدەن ئاسایش و ئارامی لە باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بخەنە مەترسییەوە، هەربەوئامانجە ژمارەیەکی زۆر ژووری نەهێنی وشاراوەیان دروست کردووە بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە وتیرۆرو بەنهێنی لەناوهاووڵاتیانی مەدەنیدا کاردەکەن، لە کۆبانیش بەهەمان شێوە سەرقاڵی ئامادەکاری بوون. ئەوگروپە چەتانە کە تێکەڵیان بە دەزگەی هەواڵگری تورکیاوە هەیە ماوەیەکە لە لایەن هێزەکانمانەوە خرابوونە ژێر چاودێری ورد و لەئانجامدا دوێنێ بەهاوکاریی هێزەکانی دژەتیرۆری ئاسایش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەدژیان ئەنجامدرا و بنکەکانیان لەناوبران.
'بەدەیان چەتە دەستگیرکران'
لە ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوول/٢٨ی خەرمانان لە گوندەکانی قووبێ وجەدێ-ی سەربە ناوچەی شێخلەر-ی کوبانی چالاکیەکی هاوکات لەدژیان ئەنجامدرا، ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات و لە ئەنجامیدا دەیان چەتەی سەربە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر وداعش دەستگیرکران.
'دەستبەسەر بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنیدا گیرا'
لە ئەنجام گەڕان وپشکنینی هێزەکانی دژە تیرۆر بڕێکی زۆر چەک وتەقەمەنی و ئامێری سەربازی دەستیان بەسەردا گیرا."
ک-ش