شهڕڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانها، ڕایگهیاند: ئەردۆغان دەڵێ خەڵکی منبج ناڕازین، بەڵام ئەو وتانە تەنیا مەبەستیان نانەوەی پشێوییه لەنێو پێکهاتەکانی شارەکە و هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە. گەلی شارەکە لەدوای ئازادبوونی منبج، بۆخۆیان کاروباری شارەکەیان بەڕێوە دەبەن.
دهروێش ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد: گەلی منبیج، خۆیان داعش و ئەردۆغان-یان لە شارەکەیان وەدەرنا. ئەردۆغان کاتێک زانی ناتوانێ منبیج بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، جلوبەرگی داعشی لەبەر سوپای ئازاد کرد و جهرابلووسی داگیرکرد.
شهڕڤان دهروێش ڕایگهیاند: لە منبیج ١٨٠هەزار کۆچبەری سووری هەن کە لەو ناوچانەوه هاتوون کە ئەردۆغان و چەتەکانی داگیریان کردووە.
وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی منبیج، لە وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیا دەربارەی منبیج، وتی: ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بیەوێت کارێکی لەو جۆرە بکات، وەڵامێکی تووندیش وەردەگرێتەوە. ئێمە بە هەموو هێز و تواناوە ماڵ و ژیانی خۆمان دەپارێزین.
ش. م