عه‌فرین؛ هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی دیكه شه‌هید بوو
به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی دیكه شه‌هید بوو, یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی دیكه شه‌هید بوو, یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به‌هۆی بۆردومانی شه‌وی ڕابردووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به ناوی «عه‌بدولقادر عوسمان - ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ» كه خه‌ڵكی گوندی شێخۆرزێ-ی عه‌فرینه شه‌هید بوو.
هه‌ر به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵان به ناوی «خه‌دیجه عه‌بدولمه‌نان» له شاری عه‌فرین برینداربوو. ناوبراو گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
شه‌وی ڕابردووش هه‌ر له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان به ناوی «ئامینه شاهین» شه‌هیدبووبوو.
ش. م