عه‌فرین؛ ٦٠ خانووی هاوڵاتیان له ڕاجۆ ڕووخێنران
ده‌وڵه‌تی توركیا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیدا له ماوه‌ی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا، سه‌دان خانووی هاوڵاتیانی ڕووخاندووه.
ده‌وڵه‌تی توركیا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیدا له ماوه‌ی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا، سه‌دان خانووی هاوڵاتیانی ڕووخاندووه.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان، نزیكه‌ی ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ده‌یان ناوچه‌ی سیڤیلنشین زیانیان پێگه‌یشتووه.
له ڕۆژی هه‌ژده‌مینی هێرشه‌كاندا، ته‌نها له ناوچه‌ی ڕاجۆ لانی كه‌م ٦٠ خانووی هاوڵاتیان ڕووخێنراون. به ده‌یان ماڵیش زیانیان پێگه‌یشتووه.
هه‌تا ئێستا ئامارێك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی زیانه مادییه‌كانی هاوڵاتییان، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت به سه‌دان خانووی هاوڵاتیان ڕووخێنرابن و زیان به سه‌دانی دیكه‌ش گه‌یشتبێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌هید حه‌ج مووس، فێرگه‌ی ناوه‌ندیی شه‌هید ده‌مهات، ناوه‌ندی ك. پ. ج-دێمۆكراتی، ناوه‌ندی مانگی سووری كوردستان و ناوه‌ندی بازرگانیی و كشتوكاڵ بوونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كان.
ئاژانسی ئانها، دیمه‌نی هه‌ڵوه‌شانی خانووه‌كانی ناوچه‌ی ڕاجۆی بڵاوكرده‌وه:
ش. م