له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بێ ناوبڕ بۆردومانی هه‌رێمی عه‌فرینیان ده‌كرد. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین په‌یامێكی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
هێڤی مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی وه‌ك داعش و ئه‌لقاعیده له‌سه‌ر عه‌فرین، به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له پێكهێنانی یه‌كێتیی گه‌لانی سووریایه.
«تاكه شار كه له شه‌ڕی سووریا هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه و زۆرێك پێكهاته په‌نایان بۆ برده‌وه و له ئاسایش و ئارامیدا لێی ده‌ژین، عه‌فرینه. ده‌یانه‌وێ عه‌فرین هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و هاوڵاتیان كۆچبه‌ر بكه‌ن. به‌م هێرشانه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش ده‌كه‌نه ئامانج كه به‌هۆی شه‌ڕ ڕوویان له عه‌فرین كردبوو. پارچه‌یه‌كی سووریا كراوه‌ته ئامانج، به شێوه‌یه‌كی دژه‌حقووقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كوژرێن.»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند: به ئاشكرا حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشێل ده‌كرێت. پێویسته حكوومه‌تی سووریا سنووری خۆی و ئاسمانی وه‌ڵاته‌كه‌ی بپارێزرێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگرێت.
هێڤی مسته‌فا وتی: پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێگرتن له‌و هێرشانه‌ی كه هاوڵاتیانی سیڤیل، كۆچبه‌ران و هاوڵاتیانی سووریا و مێژووی سووریا ده‌كه‌نه ئامانج ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
ڕاشیگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر داگیركاری و كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل به‌رپرسن. ناوبراو وتیشی: ئێمه ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییانه به‌بیر ئه‌وان دێنینه‌وه و چاوه‌ڕوانین كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ده‌رباره‌ی كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، تا ئێستا ١٥٠ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٩٩ سیڤیلیش برینداربوون.
ش. م