عەفرین؛ تەرمی ۱٤ شەهیدی دیكه‌ی «بەرخۆدانی سەردەم» به خاك سپێردرا
لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری عەفریندا، تەرمی ١٤ شه‌هیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار لە شەهیدگەی «شەهید ئەڤێستا خابوور» به خاك سپێردران.
لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری عەفریندا، تەرمی ١٤ شه‌هیدی «بەرخۆدانی سەردەم» به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار لە شەهیدگەی «شەهید ئەڤێستا خابوور» به خاك سپێردران.
ئەمڕۆسەدان کەس لە هاوڵاتییان و ئەندامانی خوبەرێوەبەری دیموکراتی کانتۆنی عەفرین، له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین كۆبوونه‌وه. تەرمی ١٤ شه‌ڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنیان له نه‌خۆشخانه وه‌رگرته‌وه، دواتر به دروشمی «شه‌هید نامرن» به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» بەڕێ كه‌وتن.
لە شه‌هیدگه‌كه مه‌ڕاسیمی به خاك سپاردن به ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. دواتر «سێزی ئیبراهیم » ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شەهیدان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند؛ سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ناتوانن به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانه قاره‌مانه‌كانمان بشكێنن. ئیبراهیم وتیشی؛ بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاست ئەم هێرشانەی سوپای تورکیادا جێگای شەرمە ،و داوای کرد کە بێدەنگییەکەیان بشکێنن و هەڵوێست بگرن.
هاوسەرۆکی پارتی یەکیەتی دیموکراتیک -پەیەدە "ئایشێ حەسو" لەمەراسمەکەدا ئامابدە بوچەند وتێکی پێشکەش کرد؛ هاوسەرۆکی-پەیەدە ڕایگەیاند؛ شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە تاکە پاڵپشتی ئێمەن و ئێمەش سەری ڕێز ونەوازش بۆ شەهیدانمانمان دائەنەوێنین .
حەسو وتیشی ؛ سوپای داگیرکەری تورکیا بە هەموهێزی خۆیەوە هێرشی عەفرین ئەکات و بەوهۆیەوە سەدان ژن،منداڵ و خەڵکی مەدەنی کوژراوون،بەڵام تا ئیستا وڵاتانی نێودەوڵەتی بێ دەنگییان نوواندوە وئەمە جێگای شەرمەزاریێکی گەورەیە.
پاشان تەرمی ئەو ١٤ شه‌هیده‌ی «بەرخۆدانی سەردەم»یان به تلیلی و دروشمی «شه‌هید نامرن» به خاك سپارد.